تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەشەکان
(کە.) شەشەڵان، شەشەڵە. شەشەک. شەش ڕۆژەکانی دووای جێژنەی مانگی ڕۆژووانە.
شەشەڵان
شەشەکان، مانگی دووای مانگی ڕۆژووانە، کە دووای ڕۆژی جەژنی ڕۆژووان (6) ڕۆژانیس بەڕۆژوو دەبن.
شەق واشەق (ئەرده.)
شەقارشەقار
قەڵەشت قەڵەشت، قڵیش قڵیش، چتی زەنگ زەنگ، هەرال هەرال، ووردخاش، (ئەرده.) ووردوخان.
شەقارشەقاربوون
قەڵشینی پێستی ئەندامی مرۆڤانو ئیتر.
شەقارشەقارکردن
قەڵشاندنی پێستی ئەندامی مرۆڤان و ئیتر.
شەقاشەق (ئەرده.)
شەقشەقە. شەقای شەق. ئەملا و ئەولا.بەهەموولایەکیدا غاردان.
شەقانشەق
سەرانسەرە لە کارانی گرنگ و بە ئەرکدا، تێکڕا، بەبێ ووچان.
شەقشەقان
شەقشەقۆک (گەردی باک.)
گەپڵە، گیایەکە.
شەقشەقە
فڕفڕە، باغەوان بەو دەنگه، جانەوەران لە باغی ڕاودەنێ.
شەقشەقە (بابا.)
جوره ترێیکه گلووی وەکوو هی کشمیشی وایە و سپیە. تەنەکەیەکی چکۆڵەی دەسکداره منداڵان بەڕاوەشاندن و هەژاندنی و شەقەشەق لێهاتنی خۆشیان لێدێت و پێی ژیردەبن، تەنەکەیەکە چەند زیخ یا وورده بەردی تێدایە.
شەلانشەلان (ئەرده.)
شەلەشەل
کوولی کوولی، ڕۆیشتن بەلەنگەلەنگە، گێڕەگێڕ.
شەلەوشەپک
شەل و شەپک. ڕانک و چۆغه.
شەمشەلە (ئەرده.)
شەمشەلەکووێرە(ئەرده.)
چەکچەکیله.
شەمشەلەکۆرە (هەورا.)
چەکچەکیله.
شەمشەمۆتک (باک.)
جێگای خلیسکێ.