تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەولقی (باد.)
شەولقین (باک.)
(بشەولقە.). هەڵکران. هەندران.
شەولێ گەڕیاگ
شەولێگوم بوو. کەسێکە لێی شێوابێ و نەزانێ چەندی شەوێیە.
شەولەبان (با. ، موک.)
بانگردێن، باگردان. داعبایەکی هەڵبەسترائو و داڕژتەیە منداڵی پێ دەترسێنن.
شەولەوەڕ
شەوئاژۆ، شەوین، شەوێن، لەوەڕێکیشە بەشەو بکرێتە بەر ووڵاخ و ئاژاڵان. شیوەخووار.
شەومەندە
شەوەسار.
شەومەنە
شەومەهی (فە.)
شەونخوون
شەونخوونی
شەوبێداری، شەوخوونی، شەڤخووینی، شەونوخوونی. بەشەو لەپڕ ڕا بەسەر دوژمن یا جێگایەکی دادان.
شەونشین
شەوبێدار، شەڤنا تۆروان، کەسێکه بەشەو نەنوزێ. ـ ی: شەڤ بهۆرکێ، شەڤبێری، شەڤ بهێرک، شەوبێداری، هەزاره.
شەونم
ئاوونگ، خوناو، خوناووک، شەڤنەم، ئاڤینگ، تەرازیا، قەراو، شێ و غمی شەوێیە، کە لەسەر شیناوەردی دەنیشێ لە بەهاراندا.
شەونووێژ
نووێژێکە لە بەشی دووایی شەوێدا بکرێ لە دووای نوستن و هەستانەوە. ـ ی: کردنی نووێژێکییە دووای نیوەشەو ئەنجام بدرێ.
شەونیا
گەنج، پاره یا خشڵێکە بەشەو لەژێر خاکێدا بیشارنەوە یا نیشانەیەکە بەشەو یا چتێک بە نیشان دابنرێت.
شەونەخوس (ئەردە.)
شەوبێدار. ـ ی: شەوبێداری.
شەونەورۆز
شەوی یەکەمی ساڵی تازەی کوردان.
شەوهەنیانه
(شەوجومعانه).
شەووشەپک (باک.)
شەووماکووک
بورجی ئەستێران.