تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەقل (باک.)
زلله. شەقڵ. چاپ. ـ کردن: چاپکردن.
شەقووق
درەختی قەزوانی زڕ.
شەقڕان
شەقکردن
لەتکردن و قەڵشتنەوەی هەندێ چت.
شەقڵ
نیشانه، درووشم، مۆر. مۆری خەرمانان. تەختەیەکی نەخشکراوه شەقڵی پێ لە خەرمانان دەدرێ تا دزی لێ نەکرێ. ـ کردن: مۆر کردن، درووشم لێدان، نیشانەکردنی جۆخین. ـ شکاندن: مۆرشکاندن. مۆری ڕوخسار و شەرمی ناسک و نازداران.
شەقڵاوه
شارۆچکەیەکی هاوینه هەواره لە کوردستان باشووردا.
شەقڵشکان
مۆر شکانی خەرمان و چتی تر.
شەقڵشکاندن
بریتییه لە ئابڕووبردنی یەکێک و شکاندنی لەناو مەردوومانداو.
شەقڵچی
ئەو کەسەیە، کە سەر خەرمانان نیشانه دەکات و ئاگاشی لێیان دەبێت.
شەقڵکردن
نەقش و مۆر کردنی خەرمانیه. شەقڵ. مۆر.
شەقڵە
تەختەیەکی نەخشکراوه خەرمانی پێ نەخش دەکرێ. قیسپی خانووانە. (دەر.) ئاڵوودار.
شەقۆق (باک.)
شەقووک. پەنا، داڵدە، پەسیو. هەرمێ کێلویه.
شەقیف (باک.)
شەقیقه (ع.)
لای سەڕ، نیوەی سەر، نەخۆشییەکە لە نیوەی سەریشدا پەیدابێ ـ ی پێدەڵێن.
شەقیله
پارچه چەرمێکه ژنان بەلای راستی خۆیانیانەوە دەگرن تا تەشی لەسەر بابدەن تا جلەکەیان نەدڕێ و هەم تەشیەکەش باش بخولێتەوە.
شەقێن
(که.) شەقان. هۆلێن، گەمەیەکە گۆی تێدا ڕادەپەڕێنن. گۆیێن گۆیەکی خڕی دارین لە دەشتێکی دادەنێن هەر دەستەی بە دارێکی چەماوەرە هەوڵدەدات بۆ ئەوەی لەسەر شاری دستەکەی ترەوە دەری بکات.
شەقە
شەقە
تیکە، پارە، لەخت. تەقە، دەنگ. دەفە، شانەی جۆڵایی. چێو، گۆچانێکە مرۆی شەل وەژێر پێی خۆی دەدات. دەنگی باڵی باڵندانه لەکاتی فڕینێدا.
شەقەبەند
ڕەختی ووڵاخ، ڕەخشی ووڵاخ.