تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەوکۆک
کەسێکە لەنیوەی شەوێدا لە شووێنێکی بەرزەوە خەڵکی بانگ بکاو ووشیاریان بکاتەوە.
شەوکێل
(باد.) شەکۆک، جوورە هەرمێیەکی گچکەیە.
شەوکەران
بەفارسی شیکران. گیایەکی تفتە وەجەعفەری دەچێ لکەکانی وەچەتری دەچن گوڵەکانی سپین وەکو شویت لاسکەکەی بۆگەن و پەڵەی سووری پێوەیە گەڵای سەوزێکی تاریکه بنەکەی وەچەوەندەری دەچێ ژەهراوییه کەسێ لێی بخوا دەمرێ، هی کێوانه.
شەوگا (ئەرده.)
پەچەیەکە ئاژاڵان بەشەو تێدا بحەسێنەوە، هەسارگە، کۆتان.
شەوگوورد
شەوگڕ (ئەرده.)
شەوگە
شووێنێکه شەوانه مەڕ و ماڵاتی لێ ڕادەگیرێ.
شەوگەرد (فە.)
پاسەوانی شەو، کێشکچی شەو. (شار.) شەوگورد، ڕێبڕە، (گەرد. ، دزه.) داعبایەکە وەخەمەگڕووی دەچێ گۆیا بەهەر زیندەوارێکیدا بمیزێ دایدەڕزێنی و دەیتووێنێتەوە، (هەورا. ،بابا.) داعبایەکە وەقمقۆکەی دەچێ پنۆک پنۆکی ڕەش و سوور و سپی و زەردی هەیە وەمەخمەری دەچێ، دەنگی وەهی سمۆرەی دەچێ پەهرداره و پێوەدەدات، گەلێک کەسی ووشیار و تێگهیشتوو و زانا جێگای باوەڕ دوو جوورە بیروباوەڕیان هەیە هەندێکیان دەڵێن هەیە هەندێکیشیان دەڵێن نەک نیه بەڵکوو هەر نەشبیتراوه. (فە.) پاسەوانی شەوێ.
شەوگەردی
شەوگەڕان.
شەوگەڕ
(بابا.) شەو، (شا.) شەوگەرد، (هەو.) پیسپیسۆک، جوورە داعبایەکە وەکوو مارمێلکه بەقەڵافەتە بەڵام ئەم پێوەدەدا. (مەک.) کێشکچی شەوێ.
شەوی
کراس، هەرچتێکی شەوێ کەو تبێتە ڕۆژێ، ئەم چێشته شەوییە.
شەوی بین (باک.)
ووشک بوون و پێگەیشتنی گوڵی دانەوێڵە لەپێش کاتی خوێدا.
شەوی تاریک
(باک.) شەڤەڕەش.
شەوی پەرده
شەڤەستان.
شەویتاندن (باک.)
شەویله
شەویلکه
ئێسکی چەنەگەیە، کە ددانی لەسەر دەڕوێ، شەویلە، کاچێڕ، (دزه.) کاژێڕ، ڕووشه، (باک.) ئاروو، (باک.) ئارگووشک، ئالیگووشک.
شەوین
(جا.): شەوئاژۆ. مەڕ بەشەو لەوەڕاندن، نۆبەت بەشەو گرتن. شەوێکی خۆشه لە بەهاراندا، کە باران باریبێ و خۆشی کردبێتەوە. شەو لەوەڕی ئاژاڵانە لە چۆل و چیایاندا.