تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەلەم (هەورا.)
شێلم، شەلغەم.
شەلەم شێوێن
دارێکی سەپانه شێلمی لەمەنجەڵێدا پێ ئەودیو و ئەم دیو دەکرێ.
شەلەماو (ئەرده.)
شەلەمینکەرە
بابردەڵە، تۆپێکه لە مووی گیایی ووشک. جووره گوڵێکی زۆر جووانە. لە جووره دروێکی سپی جووێ دەبێتەوە و با ڕای دەفڕێنی وەکوو گویرێکی وایه بەڵان سووک و تنووکه بە کەمترین هەوایەک وە حەوا دەکەوێ.
شەلەمێ (هەورا.)
شەلەمێنه
(هەورا.) شەلەمین. ترخێنه، تەرخێنه.
شەلەمە
زیران و پیسی ناودەغل. (هەورا.) ئاڵەکۆکە ڕیخنه، شەڵوار بە گۆڵ. گیایەکە. (ئەرده.) گیایەکی ڕەوانه بنەگەی وەک سێوی بن ئەرز وایه و بەهارییه.