تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەشکردن (ئەردە.)
شەشگۆشە
شەش سووچ.
شەشۆ
شەشە، ناوی دێیەکیە لە کووێستانی کوردستانێدا و ناوی کوڕانیشە.
شەشیەک
یەک لە شەشان، لە شەش بەشان بەشێک.
شەشیەکی
لەشەش بەش بەشێکە میراتگر دەیبا.
شەشە (گەر. ، باک.)
شەوە. شەش کلک. کەسێکی دەستی یا پێی (6) قامکی هەبێ. شەش قامک، شەش ئەنگوست.
شەشەم
چتێکە لە پلەی شەشەمدابێ.
شەشەمین
شەشک. ژمارەیەکە ژمارەی شەش تەواو دەکات.
شەشەکان
(کە.) شەشەڵان، شەشەڵە. شەشەک. شەش ڕۆژەکانی دووای جێژنەی مانگی ڕۆژووانە.
شەشەڵان
شەشەکان، مانگی دووای مانگی ڕۆژووانە، کە دووای ڕۆژی جەژنی ڕۆژووان (6) ڕۆژانیس بەڕۆژوو دەبن.
قرشەشکێن
نیوە کوت٬ قرچە شکێن٬ تەنها بووبێتە چەند پارچەیێک بەڵان وورد نەبووبێ
سێشەش
ناوی هەژدە ڕۆژانە لەسەر ەتای بەهارێدا کە 6 ڕۆژبایە و 6 یش بارانەو 6 ڕۆژیش هەتاوە یا 18 ڕۆژی سەرەتای زستانێیە بەو شێوەیە.
چووارشەش
چارشەش
ڕەشەش
(باک.): جێگایەکی نزمە ئاوی بارانەی تێدا کۆبێتەوه، گۆلاو.