تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شێلگیر
کەو. جووره بێژنگێکه کونی لە بێژنگی گەورەترە.
شێلی (باک.)
ئاڵۆزه، شلووێ.
شێلینگ
شێلنگ، ڕێژن، دەستڕێژی تفەنگ و تۆپان. (جا.) شێلک.
شێلەوبێله
واو وا، ئاواو ئەئاوا.
شێمی (باد.)
تووره سووره.
شێن
تووانین. (باک.) جووان، بەرەونەق، رەونەق، رەونەقدار، بە بەرووبۆ. ـ کرن: کشت و کاڵ ڕەنێوهێنان.
شێناهی (باک.)
شێندەیی
شێنەیی، هێواشی، لەسەرەخۆیی.
شێنه
ئارام، هێدی، کاوەخۆ. دەرفت. ـ یی: ئارامی، هێوەره، هێدی، کاوەخۆ. به ـ : لەسەرەخۆ.
شێو
شۆ، وەرد، شووڤ، شێڤ، هێڵەبڕکێ. (که. ، هەو.) شەرم. به ـ : بەشەرم، پەردەنشین. شیو، دۆڵ، دەره. چێشت. (هەورا.) چاشتی. خۆراکی شەوی (لای ئێواران) خوواردەمەنیەکە لە ئێواراندا بخورێ، جەمی ئێوارێ. حوققه، کەڵەک، فەن.
شێواز
شێوه. سەلاری. شەرم، پەردەنشین (ئەدەب). به ـ : بە ئەدەب. بێ ـ : بێ تۆره، تڕۆ، سەرسەری، هیچ و پووچ، خووێڕی، جینگەنه، بێ شەرم.
شێوازی
بێ ـ : تۆرەیی، بێ ڕەوشتی.
شێوان
تێکچوون، پەشێوان، ئاژاوه، شڵەژان، ڤەخووین، لۆس بە لۆس، تێکدران. کاتی ڕۆژاوایه، بانگی شێوان: بانگێکه دووای ئاوابوونی ڕۆژ لە کوردستان مەلا بانگ دەدا. تێکچوونی چت، خوواسەرت لێ نەشێوێنێ.
شێواندن
تێکدان، پەشێواندن، پەشۆکاندن، ئاژاوەکردن، تەڕتلاندن، شڵەژاندن.
شێوانن
شێواندن. شڵەقاندن، ئاوێنەکردن.
شێوانی کاروبار
شێواو
پەنزەهار، چەواشه، سەرلێ تێکچوو، پەشۆکاو، شپرزه، پەشێواو، نتێکچوو. ئاڵۆز، ناڕێک. ـ ی: شلووقی، خرسجر، پشێوی، سەختی، شەخڵەتی، ئاژاوه، ئاشەڤ، پەشۆکاوی، پەشێواوی، شپرزەیی، تەنگانه، تەنگی، تەنگ و چەڵەمەیی.
شێوه
ئازین، (باک.) جەلەب. جوور، چەشن، ڕەووشت. بەو ـ یه: ئاوا، بەو جووره، بەوچەشنه، نەئاوا. ڕێگه، یاسا. دیمەن، دیدار، ڕوواڵەت. نیشانه. وێنه.