تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شێست تیر
شەستیر، گوللەپژێن.
شێست پەڕ
شەست پەڕ، گوڵێکی بۆنخۆشه، نێرگسی جۆری گوڵێکی تۆپی زەردی بۆنخۆشه وەکو گوڵه جۆری وایه، بەڵام گەورەتره. گوڵەباخ.
شێسته بارانه
ڕەهێڵ، شەسته بارانه، ڕەهێر، ڕێژنه بارانه. شەست دەکا.
شێستەم
شێستەمین
ژمارەیەکه شێستی تەواو دەکات.
شێف
(کر.) هێڵەبڕکێ. شیار. زەوییەکە بە یەک گاسن کێڵرابێ.
شێفبڕین
کێڵانی زەوی بەگاسنێکی، وەرد بڕین.
شێفته
(ئەرده.) شەیدا، حەسپەن.
شێفدانەوە
شێفدەست (باک.)
(باک.) شەڤدەست. داو و تەڵەی کەوێیه.
شێفل
کشت و کاڵێکی کەم.
شێفیار
(ئەرده.) جووتیار.
شێفین (باک.)
شێفەلەتە
بەری گیای (مارگر) ییه، کە سوور و شین و خۆشه و دەم دەداتەوە.
شێل
پێخووێ یەک توڕ، تاوێرێک. هەویر، کە بە نۆرەیەک بشێلرێ. مرازێکه لە دووای هەر ناوێکییەوە بێ دەیکاته بکەر وەکو هەویرشێل، قوڕشێل. بار.
شێلاقه
گیایەکه.
شێلاقه
مەزرەقه، مەزرەق.
شێلان
(هەورا.) شێلای، هەڵشێلان، داشێلان، لەش شێلان بە دەست یا لاق بە چتێک دانان بە قایمی بۆ ئارام کردنی ئێش و ژانی لەش. قوڕشێلان. زگ ـ: تووشی ئەرک و ئازارکردن. بەلاقی ـ : دەوساندن، پێ پەستکردن.
شێلاندن (باک.)