تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شێر جەنگ
نێوی پیاوانه.
شێر و خەت
جووره قومارێکه بە دراو دەکرێ.
شێر و خەتانێ
جووره گەمەیەکی قوماری منداڵانەیه.
شێر و گورگه
چەند دارێکه لە هەر چوارلاوه دەدرێته بەرکۆڵەکه یا بەر پێی ئاش تا باش دامەزرێ و نەبزووێ.
شێر پەنجه
سەرەتان، شێرپەنج، برین و دەردێکی پیسه چارەسەری گرانه.
شێر کۆڵ
(ئەرده.) دارێکه چوار پاڵووه لە ژێر کۆڵەکەدا دادەنرێ. بێچووه شێر.
شێر کۆڵە (ئەرده.)
شێر یا خەت
شێروخەت، قومارێکه بە پووڵی دەکرێ.
شێرازی
شیرازەی کتێب.
شێران
(ئەرده.) شێروخەت. جووره قومارێکه بە پووڵی دەکرێت.
شێرانه
وەکوو شێری، کردارێکی ئازایانەیه، کە لە کردەوەی شێری بچێ.
شێرداخ
جووره پارچەیەکی ئاوریشمییه لە شام دروستدەکرێ.
شێردڵ
دڵقایم، ئازا، بەجەرگ، نێوی نێرینانیشه. ـ ی: ئازایی، دڵقایی.
شێردەم
(ئەرده.) شیرەی ئاوێ.
شێرزاد
نێوی نێرینانه.
شێرمەس
شێری مەست، سەرخۆش، نیوه مەست.
شێره (ئەرده.)
کرتەی (شێخ محەمەد) یه. شره. (هەو.) ئەیڕۆ، ئەی شێره: وەیڕۆ.
شێره بەفرینه
شێرێکه لە بەفر دروست دەکرێ لەلایەن منداڵانەوه.
شێروان
ناوی دەربەگێکی کورده لە ژوورووی بۆتانو بەختادا.
شێروانی
دارەڕای دووقەده لەسەریەک ڕایەڵ دەکرێ.