تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شۆڕش
بەزاجه، سەرپێچان، نەکێشان. (باک.) پشیوی، لامۆفەک. هەرا، ئاژاوه. ـ کردن: سەرخووەڕابوون.
شۆڕشگه
جێگای شۆڕش.
شۆڕشگێڕ
کەسێکه شۆڕش هەڵسووڕێنێ.
شۆڕه (خۆ.)
مەڕ، بەرخ یا کاوڕێکه دووگی لەسەر قارچەی بخشێ و شۆڕبێ. چۆڕە. ـ بی: شەنگەبی، جووره داره بییەکە لکەکانی سەر شۆڕ دەکەنەوە بەرە و زەوی یەکێکه لە چوار جوورەکانی دارەبی.
شۆڕکردن
(هەورا.) شۆرکەردەی.
شۆڕکردنەوە
ڕوهێشتن، دادانەوە، بەردانەوە، داهێشتن، دوڵکردنەوە.
شۆڕە سووار
سووار چاکێکه پۆشاکی جووان و شۆڕی لەبەر دابێ و بەسەر زینەکدا هاتبێتە خووارەوه.
شۆڕەشۆڕ
شۆڕەوبوون
شۆڕبوونەوە، داڵۆچیان، داڵۆسکەبوون.
شۆڕەوبووگ (ئەرده.)
شۆڕەبووەوە، داڵۆچڵە، ئاوێزان.
شۆڕەژن
ئافرەتی شۆخ و شەنگی جووان.
شۆڤ (باک.)
شۆڤک (باک.)
گۆڵەی دەرکێ.
شۆک
(که. ، سووێ. ، هەورا.) دۆشاو. جوورە شیرینییەکە لەگەڵای دارەبەڕوو و مازوو دەنیشێ و دەکرێت بە گەزۆ.
شۆکان
شکرالله.
شۆکه
(بابا. ، خۆ.) گەزۆ، گەزکووله، جووره گەزۆیەکە لە بەهاراندا ، که باری بەلکەکانەوە ووشک نابێتەوه لکەکان بە بڕاوی لەسەر تەشتێکی دادەنێن دەچۆڕێتەوە نێوی، کە کوڵاندیان ڕەنگی زەرد دەبێ، لە جێگا و کاتی فێنکدا دەبێ. دەڵێن داعبایەکە شۆکەی پێدەڵێن لە مێش گەورەترە لەسەر بڕکان بنیشێ خراپیان دەکات و تونیش زەرد دەکات و لەناوی دەبا. (خۆ.) بەو چەکوچەش دەڵێن، کە بەرداشی پێدەقرنجێنن لەکاتی بیرانه کردنیدا. (موک. ، کۆ.) غمیکی شیلاوییه لەسەر هەر دار یا شیناوەردێکی بنیشێ تێکی دەدات و ووشکی دەکا.
شۆکێ (ئەرده.)
کرتکداوەی شکرالله یە.
شۆگایی
(هەو.) شۆخی، شانازی. (کۆ.) هەڵشەگاندن. خۆ بە گەورەزانین. فیز، هەوا.
شۆڵ
سووێر، هەمیشه لە دووای (شل) ەوە بەکاردەبرێ وەکوو شل و شۆڵ واته زۆر شل، خاو.