تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شۆک
(که. ، سووێ. ، هەورا.) دۆشاو. جوورە شیرینییەکە لەگەڵای دارەبەڕوو و مازوو دەنیشێ و دەکرێت بە گەزۆ.
شەک و شۆک (ئەرده.)
شۆکان
شکرالله.
شۆکه
(بابا. ، خۆ.) گەزۆ، گەزکووله، جووره گەزۆیەکە لە بەهاراندا ، که باری بەلکەکانەوە ووشک نابێتەوه لکەکان بە بڕاوی لەسەر تەشتێکی دادەنێن دەچۆڕێتەوە نێوی، کە کوڵاندیان ڕەنگی زەرد دەبێ، لە جێگا و کاتی فێنکدا دەبێ. دەڵێن داعبایەکە شۆکەی پێدەڵێن لە مێش گەورەترە لەسەر بڕکان بنیشێ خراپیان دەکات و تونیش زەرد دەکات و لەناوی دەبا. (خۆ.) بەو چەکوچەش دەڵێن، کە بەرداشی پێدەقرنجێنن لەکاتی بیرانه کردنیدا. (موک. ، کۆ.) غمیکی شیلاوییه لەسەر هەر دار یا شیناوەردێکی بنیشێ تێکی دەدات و ووشکی دەکا.
شۆکێ (ئەرده.)
کرتکداوەی شکرالله یە.
ئامشۆکردن
هاتووچۆکردن
ئامشۆکەر
هاتووچۆکار
ئایشۆکی(کۆ.، موک)
جوورە هەڵپەڕینێکە، چەشنە گۆرانیێکیشە
ترشۆکە
ترشۆ، تورشکە. (ڕۆژ) گولوولە. گیایەکی ترشەو دەخورێ و چەند جووری هەیە: ترشۆکە، ترشۆ، ترشۆک. ترشۆکەگایانە. ترشۆکە پەلک بەدراوە
پشپشۆکە
گیایەکە پژپژی زۆرە وەک کلکی پشیلەیە
پوورئایشۆکە(موک)
گیایەکی دڕواوییە نێرتکەکەی بستێک بڵند دەبێ و گەڵای بە زەویدا بڵاو دەبێتەوەو شینە گوڵیشی وەکوو گوڵی شەکرۆکەی وایە
پەشۆکان
شپرزەبوون، تێکچوون، ئاژاوەبوون، شێوان، پەشێوان، حەپەسان، سەر لێشێوان، سەرسووڕان، شەپۆپان._دن: شپرزەکردن، پەشێواندن، شێواندن، تێکدان، سەر لێشێواندن، شەپۆکاندن، حەپەساندن
پەشۆکاو
شپڕێو، ڕەت بڵاو، پەنزهار، شپرزە، پەشێواو، شێواو، تێکدراو، سەرسووڕماو. گیانداری شپڕزەی سەر لێشێواو
پەشۆکی
شپڕێوی، شپرزەیی، پەشێواوی، شێواوی، تێکدراوی، پشێوی، ئاژاوەیی
پەشۆکیان(ئەردە)
ڕەشۆکا
بەرەبابێکه له ئێلی ڕەمان
ڕەشۆکه
(باک.): ڕەشۆڵە، ڕیشۆڵە
باشۆک
باشۆک(باک)
بەنەشیشۆک(بار)
جوورە دارەبەنێکە قەزوانی ناسک و وورد دێنێ و بە بەرەکەشی هەر دەڵێن: بەنەشیشۆک
ترشۆک(زا)
توورەکەشۆک(شار)
(کۆ) چرکی دۆشاوێ
خشخشۆک
خشۆک
خشندە. شەمەنەفەر. ئوتۆموبیل، پێفڕک
خمرشۆک
(هەو.): خەمرە شۆک
خەمرەشۆک
(هەو.):گیایەکی قامکێک بڵندە و گوڵی ڕەش دەردەکات،
مارمارپیشۆک
(باک.): مارمارۆک٬ سووسەمار
نییشۆک
(باک.): بڕڕنووت٬ تووتنی هەڵمژیین
گەلشۆک (باک.)