تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شکایەت (ع.)
داد، دادخوزی، دادکردن، دادوبێدادکردن، هانا، گله، گازانده، گلەیی.
شکست
شکستەک. دڵۆ، زەده، کەم و کووڕی. چتی شکاو و درزبردوو.
شکست هۆربیڵو
شکست هۆربەستە
شکست هۆرگین (هەورا.)
شکستۆبەستەی (هەورا.)
شکستی
شکان. شووێنی درزبردوو.
شکستە
جووره نوسینێکی تایبەتی تێهەڵکێشه. تاقێکه کەوانەکەی نزم دروست کرابێ. لەشکری شکاو، بەزیو، بەزیاگ، شکیاگ، هەڵهاتگ.
شکسۆبینای (هەورا.)
شکهن (ئەرده.)
شکوولک (بار.)
تێکوڵ و قەپێلکی گووێز و بادام و ئیتره. (باد.) شکوولک.
شکووک (باد.)
شکڵنووس
کەسێکه لەبەر شکڵی نووسراوێک بنووسێتەوە بەبێ کەم و کووڕی.
شکڵێ (هەورا.)
شکڵ، چاره.
شکۆ
هینگ و دەنگ، سەروەری، تەورەنگ، نەنگ، دەبدەبە، تەنتەنه، سام. سامان، گەورەیی، تەمتراق، تەم و فیز. بە ـ: بە دەبدەبە، هەیدەدان، بەربچاڤ، پێش بچاڤ.
شکۆفیانەوە (ئەرده.)
پشکووتن و گەشانەوەی خونچەگوڵ، گەشبوونەوە، پشکووتن، شادمان بوون.