تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شووتشوتانێ (هەو.)
جووره گەمەیێکی منداڵانایە.
شووته
بڕوانه: شووت.
شووتک (زا.)
شووتی
(هەو.) شفتی، (باد.) شمتی، شتی، (بڵ.) شمتوو، (هەورا.) هەنی، (دەر.) شامی، (نەغەده) شیتوو، (پن.) شووتوو.
شووتی کۆڵە
شوو تیه کۆڵە، شووتی گچکه.
شووتیله
گیایەکی بەهاری و. شیرداره وەکو گیا ساڵمەیە.
شووتیەکۆڵە
شووتی کۆڵە، شووتی گچکه و گەیشووتوو.
شوودۆش
شوور (ڕەوا.)
گاکێوی، (بابا.) فیلەگێژه، خەرگۆلک، (باک.) شڤری. (باک.) شیر (تیغ). (فه.) سووێر.
شوورتان (باک.)
خیگه، هیزه.
شوورنگێف (باک.)
شیرەنگێو، زرنگ و ووریا لە شیر وەشاندنێدا. شیروەشێن. ـ ی: شیرەنگێوی، شیروەشێنی.
شووره
سنوور، پاسار، تخووب، دیوارێکی بەرز نزمه بە گردی شار و گۆرستان و شووێنانی تردا دەکرێ بۆ دیارکردنی سنوور یا قایمی. ـ ی خانوو: کەنار. خراپ، نابار، ناباو، نەنگ.
شوورک (باک.)
خووار، خێچ، چەوت. (باک.) گۆڵەی دەرگا سا دار یا ئاسن بێ، بەو قفڵه ئاسنینانەش دەڵێن، کە وەکو گۆڵ دەرک و پەنجەرەی پێ دادەخرێ. (باک.) دەستەندووی جووتی.
شووریان (ئەرده.)
شوورەت (باک.)
بەدبەخت، چارەڕەش. (باک.) ڕووداو، ڕووشه، هەنگامه، قەوماو.
شوورەومووره
کەل و پەل، شڕەوبڕه.
شوورەیی
شەرم، نەنگ، چتی وا بۆ تۆ ـ یە: شەرمه، نەنگه.
شووس (هەورا.)
سیی، سیپەلاک.
شووس قایم بیەی (هەورا.)
سیی ئەستوورەک.