تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەمووشت
(باک.): لیچق، چەسپدار، گر، دەستی من بە –بوویە: دەستم چەسپدار بووە
دەوروپشت
هەرچووارلا، دەوروبەر، سوور و پست، هاویردۆر، (خۆ.) پێ پانە. ناوچەو دەوروبەر
زشت
ناحەز، ناشیرین، خراو، زرب، ناکوڵوکار. –ە:دوشتە ، زربە، خراوە، قسەی ڕەق. –ی: ناحەزی
زەرتوشت
پەروەردکار،نەژادپەروەر، تڕووم پەروەر
زەردەشت
(هەورا.): زەرتوشتر. پەروەردگار، تڕووم پەروەر، نەژادپەروەر، زەڕتوشت، زڕاتەشت، زەڕادهشت، زەردهیشت. پێغەمبەرێکی کورد و لە مادەکان بووە نزیکەی حەوت سەدە لە پێش عیسادا لە کوردستانێدا سەری هەڵداوە و زادگەی وی شاری سەردەشتەو رووی لەگەڵ کرد، کە ڕوو لە پەرستنی خودای تاک و تەنیا بکەن. ناوی باوی (پورشسپ) و ناوی دایکی (دۆغدۆ) بووە. بەویان (زەڕتەشت ئسپێمان) هەم کوتووە، لە داستاناندا مێژووی ژیانی وی بە (600)ساڵ پێش عیسا نیشاندەدەن بەڵان مێژوونووسانی ڕاستەقینە لەبڕوایە دان کە زەردەشت لە سەدەی حەوتمێ پێش عیسا واتە لەسەردەمی فەرمانڕەوایی ماداندا و لە پێش دەستەڵاتی هەخامەنشیاندابووە و ئایینی زەردەشتی لە سەردەمی هەخامەنشیان و لە سەردەمی ساسانیەکان لە کوردستانێدا ئایینێکی ڕەسمی بووە و نامەی ئاسمانی وی ئاوێستایە
سردشت
سروشت ._ی:سروشتی.
سرووشت
سرشت.(هەوار.)_ی: خۆڕسکی٬ سوروشتی.
سهرگوزەشت
بەسەرهات-ە: بهسهرهات.
سووروپشت
دەوروپشت، چوواردەوورە.
سوورکردنەوهی پشت
پشت ڕاگرتن بەڕووتی لەبەرئاوری ودەست پێدا هینانی لەسەر مان ،سوور دەبێتەوە.
سوورکردنەوەی نان یا گۆشت
باسبرژاندن، بڕشتکردن(باک) براشتن، برێژەوەدان،ئەمدیو.
سەراپاگشت
هەموو٬ تێکڕا٬ سەراسەر٬ سەرانسەر٬ لەسەرەتاوە تا بنەبانێ٬ سەرتاپا.
سەرتێشت
(باد.): بەرچا٬ بەرقەننه٬ بەرچایی
سەردنشت
سەردەشت
شارێکە لەکوردستانی ئێران
سەرزەنشت
سەرخستنەسەر. تازیر. بەسەرڕۆیشتن.دەمکۆ
سەرنوویشت
چارەنوس-ە: سەرنامە،پێشوێن،ناوونیشان.
سەرنڤشت
سەرنڤیشت
چارەنووس،سەرنوویشت.