تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شاپە (باد.٬ بار.)
پارچە بەفرێکی گچکەیە لە ڕنووی گەورە بێتەوە و بکەوێتە خووارێ. ڕنووە بەفرێکی گەورەیە٬ کە لە کێوان دەکەوێتە خووارەوە دەنگ و هاشەی دێ.
شاپەدرەم
(هەورا.) شەمەترێنە. (هەورا.) شابەدرەم . زەرگەتەیەکی نێوقەد باریکە هەنگووینی زۆرباشە.
شاپەسەن
شاپەسەند٬ گۆڵێکی چەند ڕەنگییە و سوورە٬ چارەیی٬ وەنەوشەیی٬ سپی.
شاپەسەند
گۆڵێکی هەمەڕەنگەی بێ بۆنە لە ڕەگەزی سووراوییە و بەڵان لەوی پەسندترە. نێوی ئافرەتانە.
شاپەلۆت
جوورە بەڕوویەکی پانە.
شاپەڕ
پەڕە هەرە درێژەکانی سەر باڵ و کلکی باڵندانە. (ڕەوا.) چخ. شمشیرە.