تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شاخە
دەنگێکە وەک دەنگی ڕووخانی خانووی بەرز و هەرەس هێنانی گاشەی زۆر گەورەی سەرشاخ.
شاخە
لقی دارودرەخت و چڵی گیا٬ بێچوو٬ وەچ٬ بەچ٬ منداڵ. (ﺌەردە.) قرمە٬ قرپە.
شاخە خەفیاگ (ﺌەردە.)
کەوش٬ لکی دارێکییە لەژێر خۆڵ بنرێ و لە دووسەری بهێنرێتە دەرەوە.
شاخەشاخ
چریکەچریک٬ شیتەشیت٬ شریخەشریخ.
شاخەن (کۆ.)
خەتێکی گەورە و زۆر خۆشە ٬ جۆگەیەکیشە هێندە گەورەبێ ٬ کە چەندین جۆگەلان ئاوبدات٬ بەند.
شاخەوان
چیاڤان.(ھ.٬ خۆ.) شاخەوورز٬ کەسێکە باش بە چیایاندا بچێتە خووارێ و سەرکەوێ._ ی: چیاڤانی.
شاخەوشاخ
ئەم لکەولک. لە_ەفرین.
شاخەوورز.
(ھ.٬ خۆ.)شاخەوان.
شاخەکردن (بابا.)
هەستانە سەر پاشووانی یەکسمانە.
شاخەی باردار
لکی بەردار٬ شاخەیی پەیوەند.
شاخەی خەفیاگ
شاخە خەفیاگ.
شاخەی مێو (ﺌەردە.)
تەرز٬ توولەی مێوێ.
ئاشاخە
میوەی کۆنی ڕزیو
داشاخە
ئاشاخە،ئەیاغی میوە و ئیتر.
دووشاخە
(موک.،بابا.): وەناق، (هەورا.) وەناخ،(موک.) گەرووهخڕە، دەردێکی پیسە ئەگەر زوو چارە نەکرێ دەیخنکێنی. بیرازکردنی گاسنی کۆڵە. (ئەردە.) چتی دوولپ، دووخاچە، دارو درەختی دووپەل و دووفاق، دووفلیقان، دوولەپان.- کردن: پارچە ئاسنێک لەگاسنی کۆڵ کردنەوە. سەر و پۆپی توو تنی سەوز قرتاندن