تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەنکەی شاخ
گرێ، گرێی شاخی زیندەواران
بەنگەی شاخ
گرێی شاخ
بەنگەی شاخ
گرێی شاخی ئاژاڵان و ئیتر
شاخ
توولەی دارو گیا و بڕکانە. (باک.) شووێنێکە لە چیای جوودێدا زۆر خۆش و ئاودارە هاوینگەها میریبۆتانێ بووە٬ جزیریدەڵێ: شاخە عەمری بخووە بەرژێ وەژ قەیسەرامەکە بەحس. قۆچ٬ قۆلۆچ٬ کلۆچ٬ سترۆ٬ ستروو٬ بێ _: بێ قۆچ٬ کۆڵ٬ دەفرێکی دارینە٬ بارووتی تێدەکرێو دەکرێتە مل٬ چیایەکە هەمووی بەردبێ یا بەردی زۆر بێ٬ کەژ٬ کێو٬ کۆو٬ چیا٬ ناوی گوند یا کۆنە شارێکی کوردانە لەسەری باژاری جزیرو بۆتانێدایە لەناو چیای جوودێ ٬ گوودێ بەهەشتی جیهانی جێی چیرۆکان.
شاخ نفیر
بۆق٬ کەڵەشاخ٬ بۆڕی.
شاخ و بەڵەک (ﺌەردە.)
قەمزوناز٬ئینجە و فینجە٬ تەختە و خاڵ.
شاخ و هەملەر (باک.)
دوو دێی خۆشن بە داوێنی کێوی جوودێدا.
شاخاندن
شریخەکردن٬ شیتاندن٬ چریکاندن٬ قیژەکردن٬ حیلاندن٬ شریخاندن.
شاخانن
شاخانە
بزنانە٬ (جا.) کوودە (لو.٬کەل.) شامشمار. پارەیەکە لە خاوەند ماڵات ئاژاڵ دەستێنرێ لە خاوەند یا بەرانبەر بە لەوەڕی شاخ٬ مەڕانە لەلایەن میری یا ئانماوە.
شاخاو
جێی چڕنووک لە ئەندان._ ی: جێگایەکە شاخ و کێوی زۆربێ وەکووکوردستان.
شاخبێزی (دزە.)
مەڕمەڕشا٬ هومایین.
شاخدار
بەشاخ٬ قۆچدار٬ خاوەند شاخ٬ گەودا٬ تەرەس٬ جوورە بەرێکی دار مازووە لە پانکە دەکا بەڵام ئەم درێژکۆڵەیەکی قژقژە. گیاندارێکە شاخی ببێ._ی: گەوادی٬ تەرەسی.
شاخس
دەستبڵاو٬ دڵفراوان٬ بەخشندە.
شاخستان
شاخسپی
جوورە ترێیەکی سپیە وە مام برایمەی دەچێ بەڵام ئەمە سەری گلووەکانی باریکە.
شاخسی
دەسوازی٬ بەخشندەیی.
شاخوڕ(باک.)
چیای نزم و پڕدار و بەرد و زوغورد. ڕەنگەشاخی وورد و گچکە بێ.
شاخکردن(کە.)
هەستانە سەرپاشووانی ووڵاخ بەرزەیە.
شاخکەر
چالاخ٬ تێتەسەردەس.
شاخی
کێوی ٬ گیان لەبەر یا ڕووەکێکە هەر لە چیایاندا بێ وەکوو پلنگ و وورچ و ڕێواس وئیتر٬ شاخی بۆڕی لێدانێ.
شاخینی(باک.)
جحێڵی٬و لاوی.
شاخە
دەنگێکە وەک دەنگی ڕووخانی خانووی بەرز و هەرەس هێنانی گاشەی زۆر گەورەی سەرشاخ.
شاخە
لقی دارودرەخت و چڵی گیا٬ بێچوو٬ وەچ٬ بەچ٬ منداڵ. (ﺌەردە.) قرمە٬ قرپە.
شاخە خەفیاگ (ﺌەردە.)
کەوش٬ لکی دارێکییە لەژێر خۆڵ بنرێ و لە دووسەری بهێنرێتە دەرەوە.
شاخەشاخ
چریکەچریک٬ شیتەشیت٬ شریخەشریخ.
شاخەن (کۆ.)
خەتێکی گەورە و زۆر خۆشە ٬ جۆگەیەکیشە هێندە گەورەبێ ٬ کە چەندین جۆگەلان ئاوبدات٬ بەند.