تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شات (ﺌەردە.)
شاتە٬ هاش و هووش. بەخۆفشین٬ (هەورا.) خەڵفی دارودردختانە٬ ئەو لکە شلک و نەرمانەیە٬ کە بە تازەیی دەری دەکات٬ تووڵی یەکساڵەیە٬ (باک.) شەلەل٬ شەپلە٬ شەحتۆبوویە.
شات وشووت (موک.)
هەراهەرا٬ هەڕەشە٬ خۆهەڵکێشان٬ فڕوفیشاڵ٬ شاتەشاتکردن.
شاتار (ﺌەردە.)
جوورە تارێکی کەورەیە.
شاتان
جوورە چنارێکە هەر لەتیرەی ئەسپیندارییە لق و چڵ و پۆپەکانی ڕاست لەگەڵ دارەکەی هەڵدەچن و بڵاویان ناکات لە ئەسپیندار بەرزترە و لە هەموو جوورە چنارێکیش باشترە.
شاتاندن
شاتاووڵ (بابا.)
بەسەر قیژاندن و شاڵاو بردنەسەر کەسێکی.
شاتاڵ
شاڵاو٬ هەڵمەت٬ پەلامار.
شاتر
خۆشڕۆ٬ باڵەبان٬ تەتەر٬ چوست ٬ چالاک٬ نامەبەر٬ پەیک٬ ڕێک کەوتوو٬ بە دڵەوەنووساو.
شاتری
خۆشڕۆیی ٬ باڵەبانی٬ تیرەیەکە لە هۆزی جاف.
شاتل
گیایەکە.
شاتلووە
تایەرە گلگل.
شاتوو
گاتوو٬ تووشامی٬ (باد.) تی شەمبی٬ تووی سوور و ڕەش و گەورەیە.
شاتکردن (ڕەوا.)
کوژتن٬ تخ کردن٬ لەسەری باز مەدە تەواوی کە٬ تخی کە.
شاتە
هەواردەنگەدەنگی بێشەرمانە. بڕوانە: شات. جوورە نانێکی تەندوورێیە.
شاتەشات (کە.)
قیڕەقیڕ٬ هەراهەرا.
شاتەڕە
گیایەکی ناسراوە کەمێکی لەنێو کاسەی ئاودا بکوڵێ و تەنها قوڵتێکی بدات دووایە (24) کاتژمێر لە ناو ئاوەکەدابێ تا باش تام بداتەوە ئەوانەی ووشکە بیرۆ یا تەڕەبیرۆ و خارشتیان هەیە چەند ڕۆژێکی بەیانیان لە خورینی نیو بەرداخ لە ئاوەکەی بخۆنەوە دووای پاڵاوتنی. خۆ ٬ کە بە ئاوەکەی مەڵحەم دروستکرێ لە شووێنی بیرۆ و خارشتی بدەن زۆر باشە ٬ جا بۆ مەڵحەم دەکوترێ و دەکوشرێ و بە ئاوەکەی مەڵحەم دروست دەکرێ.
شیرین شاتەڕە
شێلم شاتره
(خو.) گیایەکه وەکو تۆڵەکه لەگەڵ ساواری لێدەنرێ. (جا.) شێلک. ڕەنگه شاتەڕە بی.
خۆشاتن
خۆشهاتن، بەخێرهاتن.- کردن:بەخێرهاتنکردن
ڕەشاتی
(باک.): ڕەشایی
شاتەشات (کە.)
قیڕەقیڕ٬ هەراهەرا.
قەرشات
(باک.): سەکۆ