تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سک و سەودا(کە.)
کەیف و ﺌەهەنگ.
سەودا کردن
تێکهو لێکە کردن، چەند و چوون کردن لەکاتی کڕینی چتدا.
سەودا(باک)
هۆش،ژیری،ڕەشانگ،ڕەشایی،بیروو،ووڵێن، کەڵکەڵە، هەوا، گراوی، دڵداری، خولیا، سۆز، واڵامەن-ی: ژنهێنانی لەکەللەدایە، تیکەولێکە، مامەڵە، چەندوچوون لە کڕینی چتیدا، داد وبست، خارشت، خوروو، گەڕۆڵی، خورشت، دەدڕدێکی زۆر بە ئاڵۆشە لە پێستی مرویاندا پەیدا دەبێع دەست و پێی دەقەلشێ، ئەم نەخوشیە، کەچارەنەکرێ دەبێتە ئاتەشەک، ئەو کەسهی-ی: ههیە دەبێ پارێز لە هێلکەو پیواز و باینجان و چەوری ساخ بکات ئارەقی شاتەرەو یا ئاوی شاتەرەی کوڵاو بۆخارەشتی سەودا بخورێتەوە و شووێنی خورشتداری پێ تەڕکەی زۆر باشە، نیشانەی سەودای بەڵغەمی: هاوینان خورشتی پەیدادەبێ، کەروشک بوو دەقەڵشێ و توشکێکی سپی دەدات و خارشتیشی هەیە، خۆڵ وەسەرە (ریحانەی فەقێیانە) بەتەڕی یا بە ووشکی لەگەڵ ئاوێ بکرێ بەیانیان لە خورێنی ئیستیکانێکی لێ بخورێتەوە بۆ سەودای بەڵغەمی گەڵێک باشە، بۆبرینی سەودار و خارشت و برینی کۆن: هەلیلەڕەش ، سینامەکی لیمۆی بەسرایە، تەمری هیندی هەربەکەی 12 مسقالێ تا چەند کەژمێرێکی بکوڵێ و لەخورێنی بخورێ زۆر باشە، گۆگردی زەردی زێڕین 3جار هەر جارەی دووای هاڕینی کەوچکێک چای لێ بخوا ئاوی بەسەرداکا و (شۆرە)ش کەوچکێکی چێشتی لە ئاوبکرێ ڕۆژی 4،3 جاران برینەکانی پێ تەڕکات باشترین دەرمانی خارشتە.
سەودابوونەوە
بڕشتی نووسین و خووێندن پەیداکردن.
سەودادار
عەوداڵ، گراو،دێوانە، سە]وداسەر، دڵدار، کەسێکە گرفتاری نەخۆشی و سەودابێ، سەودایی-ی: عەوداڵی، دێوانەیی، گراوی.
سەوداسەر
سەودادار، عەوداڵ، گراو، دیوانە، ئەبدال، ماخۆلیا، دڵدار، دڵبراو، والە، واڵامەن، حەوداڵع کەسێکە کە ڵکەڵەی چتێکی کەوتبێتە سەری-ی: سەوداسەری ، گراوی، دێوانەیی.
سەودان(باک)
سەوداوی
چتێکە بۆ دەروی سەودا گەندبێ.
سەوداگرێتی
پیشەی کڕین و فرۆشتن.
سەوداگەر
کەسێکە سەودای کڕین و فرۆشتنی بکات، بازرگان.
سەودای کۆن
ئاتەشهک
سازوسەودا
کەڵکەڵەی چتێک٬ ئازاد تۆی خستەسەر ئەم-یە