تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووکەسەر
کەسێکە بەسەر نانەسەری تووڕە بووبێ._بوون: تووڕەبوون، قەڵس بوون._کردن: قەڵسکردن
تۆقەسەر
تەوقەسەری مرۆ، پاتک. گاسک، تافنە، (هەورا) تەپڵۆسەرەی._ی چیایان: چەقەرە. تەپڵەسەری چیایان
تەقیلە لەسەر تەقیلە
جوورە گەمەیەکە، کە چەند کەسێک بە خڕی دادەنیشن، وەستاکەیان لەو کاتەدا دەڵێ: تەقیلە لەسەر تەقیلە هەر کەس نەیبێ زەلیلە، پشکۆ لەسەر سەبیلە
تەوقەسەر
تۆقەسەر، شووێنی هەرەبەرزی سەری مرۆیان و دیوارو گردو چیایان و ئیتر
تەپدانەسەر
هەڵمەت بردنەسەر چتێک و داگیرکردنی
تەپڵەسەر
تۆقی سەر، تۆقەسەر، (جا) تەوقەسەر. بۆلگ، تۆقەسەری هەموو چتێک
جەمسەر
چەسپەر، سەری دوو چتانە، کە بگەنەوە بە یەکتری، بەسەری دوو یا چەند پارچان دەڵێن، کە جووت پێکەوە بنووسێنرێن و بگەنەوە یەکتری
حەفی حەفسەر:
هەژدیهای حەوتسەر.
خاکبەسەر
خەمناک،پەرێشان،بەدبەخت،لێقەوماو.-ی:خەمناکی،پەرێشانی،بەدبەختی،لێقەوماوی،چارە رەشێتی.
خودسەر
کەسێکە هەر لە خۆیەوە بە بێ ڕاوێژ و پرسیار هەڵکوتێتە سەر کار و کردارێکی. –ی:هەڵکوتانە سەر ئیش و کار بە بێ پرس و لێکدانەوە
خووەسەر
(باک.): سەربەخۆ، ئازاد، بەتایبەتی
خۆلوەسەر
خۆڵ بەسەر
خۆڵبەسەر
(کرما.): لۆدە کای سەرسوواخدراو. خاک بەسەر، بەدبەخت
دانسەر
(باک.):بەهەندگرتن٬ بەگرنگ زانین
دانەسەر
بەسەروپۆتراکی خۆدادا. بەسەردادان. پەلامار بردنە سەر٬ تەمەنی دایەسەر: مرد٬ کۆتایی بە تەمەیدا ٬ بڕاندیەوە
دردەسەر
دەردەسار. –ی: دەردەساری٬ ئازار٬ چەرمەسەری٬ مەخسەرە٬ بێنەوببەستە٬ سەرئێشه٬ کووێرەوەری٬ هاتووچۆ
دووسەر
دووفیقانە، خاوەندی دووسەران.-ی: هێلکەیی، وەکوو شکڵی هێلکەی
دڵچوونەسەر
حەزکردن