تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەربزێو
سەرکێش٬ دەست بزێو٬ جەربەزە٬ هاروهاج.-ی: سەرکێشی٬ دەست بزێوی٬ جەربەزەیی٬ هاروهاجی
سەربزێڕ
(باک.): چێشتی نیسک و ساوارییە
سەربست
(باک.): گۆچان٬ داردەست
سەربستوو
کەل٬ بورج٬ برج. کۆنگرە
سەربندۆ
سەربهوورد
(باک.): سەربرده٬ بەسەرهات٬ بەسەرات
سەربهی
سەربوواردە
سەربردە٬ بەسەرهات
سەربوون
پیربوون٬ ڕوو لە پیری کردن٬ بۆ هەموو گیان لەبەرێکی بە کاردەبرێ
سەربڕ
بکوژ٬ کوژەرەوە. ڕێگایەکە ڕێگای درێژو دوور کورت بکاتەوە٬ قەدبڕسا لە دەشت یا بە سەر گرد و کێواندا تێپەڕێ.
سەربڕاو
سەرژێکراو٬ گیاندارێکە سەری لە لەشی جووێ کرابێتەوە
سەربڕکردن
بەسەر گرد و کێودا ڕۆییشتن
سەربڕگ
ڕیخ و شیاکە.-چی: کەسێکە ڕیخ و شیاکە خاوێن کاتەوە و فڕێی بدا
سەربڕیاگ
(ئەردە): سەربڕاو٬ سەرژێکراو. سەرهەڵپاردراو٬ سەربڕاو(بۆ سەری لق و پۆپی داران)دەڵێن
سەربڕین
لە گەروودان٬ سەرژێرکردن٬ سەر لە لەش جوودا کردنەوە٬ بەگەردەن دان. –ی قەڵەم: پێنووس دادان
سەربڵن
سەربڵند
سەربەرز٬ ڕووسوور٬ کەسێک کەم و کووڕی و نەنگ ڕووی تێ نەکردبێ. –انە: سەربەرزانە. –اهی: سەربڵندی. –کردن: سەرهەڵێنان٬ بەربەرەکانی کردن. سەرکێشی کردن. چاوهەڵبڕین.-کردنەوە:سەربەرزکردنەوە.- ێتی: سەربەرزێتی. –ی : سەربەرزی٬ بێ نەنگی
سەربڵنی
سەربۆر
پیسکه٬ ڕژد٬ ڕیشوو.(کە.) –ی: پیسکەیی٬ ڕژدی. (باک.): -ی: یادگار
سەربۆز
کەسێکە تووکی سەری ڕوو لە سپێتی بکات. –ی: سپێتی تێکەوتنی تووکی سەر و پشتی مرۆڤانە