تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرپێکردن
سەرلەسەردانان
سەرپەت
سەرەپەت.- ی: بەخشندە٬ سەرپەتی٬ دەسواز٬ دەسباز٬ سەرڕووت
سەرپەرس
(ئەردە.): نۆکەر
سەرپەرست
سەرپەشت٬ سەرپەرشتیار.- ی: سەرپەرشتی٬ بەرچاوکردن
سەرپەرستیار
سەرپەرشتیار.-ی: سەرپەرشتیاری
سەرپەرسی
سەرپەرشت
سەرپەرس٬ سەرپەرست٬ کەسێکە چاودێری چتێکی بکات٬ ئاگاداری کاروبار٬ بەڕێوەبەر.- ی: سەرپەرسی٬ سەرپەرستی٬ دەهم٬ گەڕانۆک٬ چاودێری٬ - کردن: سەرپەرستی کردن
سەرپەرچەم
(بابا.): جوورە چەکێکی ژنانەیە بەسەر پەرچەمی دادەکرێ
سەرپەل
تووتن دوو جوورەگەڵای هەیە: سەر پەل و بن پەل. سەرلکی داران و گیایان.
سەرپەلکی
(باک.) : دەمەکی٬ ڕووکاری دەرەوە
سەرپەنجە
نووکی پەنجان٬ جومگەی یەکەمی پەنجانە. پەنجە٬ بەسەر نووکی پەنجە بە سەر خاکدا ڕۆییشتن.
سەرپەڕ
سنوور. وێنه٬ شکڵ٬ نیگار. چتێکە لەوپەڕی چەند چتێکی ترەوەبێ. باشترین و چاک و بەرزترین. کەنار٬ قەراخ٬ لەلێواری هەرە دووایی٬ (کو.) سەرپەڕگ. لای هەرە سەرەوە و ژوورەوەی کۆڕێ٬ لە – ی کۆڕ (مجلس) ی دانیشتووە. گاجووتێکە لە گێرەدا لە پەڕی دەرەوە بەسترابێتەوە لەڕێزی گێرەدا
سەرپەڕگە
سەرپەڵ
(هەو.) : هەوەڵ پەڵەیە.
سەرپەڵۆ
ڕاپەڕین٬ پەلە ڕۆیشتن٬ بەهەشتاوی دەرپەڕین٬ بەپەلە٬ بەتاڵووکە. –یی: بە هەشتاوی ڕۆیشتن و دەرپەڕین.
سەرپەڵە
مانگی تشرینی دووەم٬ کە سی ڕۆژە
سەرچاو
سەرچەم٬ -ان: بەسەرچاوان
سەرچاوکە
سەرچاوگە. پەردەیەکی تنکە بە سەرلانکێ یان ڕووی منداڵان دادەدرێ
سەرچاوگە
سەرچاوه٬ کانی٬ سەرچاوکه٬ ژێدەر