تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرجەنجاڵ
خەریک٬ مژووڵ٬ کەسێکە زۆر سەری قاڵ بێ٬ پڕ کار. –ی: کاروبار ٬ پڕکاری.
سەرجەنگ
پێشجەنگ٬ سەرهەنگ
سەرحورچنە
پیرەباوه٬ گیایەکە وە گووێزەڵەی دەچێ بەڵان بنەکەی لە هی وی خڕترە٬ پەلکەکانی کوڵکن و تۆزاوییه٬ بنەکی بە پاکراوی دەخورێ
سەرحەد
سنوورێکە ٬ کە دوو خاک یا هەرێمان لە یەکتری جووێ بکاتەوە.-دار: کەسێکە چاودێری سنوورێکی پێ ئەسپێردرابێ. –داری: چاو دێری کردنی سنوور. مارو زیندەوەرانی ژێر خاک٬ کە لە بەهاراندا دێنە دەرێ –ی یان پێدەڵێن. –دار:سنووردار٬ سنووروان٬ سەرپەڕدار.
سەرحەساو
سەرۆکی ئەژماریاری. ئاگادار٬ بەئاگا. –بوون:ئاگادار بوون٬ -کردن: ئاگادار کردن
سەرحەلقە
سەرمەلا
سەرخاسکەفتن
لێهاتنی گەورەیی و پێشکەوتن.
سەرخان
(ئەردە.): نهۆمی سەرەوە لە خانوو٬ نهۆمی دووەم ٬ باڵەخانە.
سەرخراوکەفتن
سەربووچک کەفتن٬ ناشایان٬ پەست٬ نزم
سەرخستن
پەڕاندنی ووڵاخی نێرە لە ووڵاخی مێ. زاڵکردنی یەکێک بە سەر یەکێکیدا یا بە سەر مەبەستێکیدا. وەسەرخستن٬ بردنەسەر٬ بان نیان
سەرخستنەسەر
بەسەر ڕۆیشتن٬ سەرکۆنە کردن٬ سەرزەنشکردن٬ سەرنانەسەر. وەسەر خستن. داگرتن٬ بە قسە داگرتن
سەرخواردن
مبەس لە مردن یا کوژرانی یەکێکییە دووای پەیدابوونی کەسێکی٬ بارام سەری بابی خوارد. کشانەدوواوه٬ شکان.
سەرخوران
مەبەس لە شەڕ خووازییه٬ هەمبەری. بۆ گچکان دەڵێن قوونی دەخوری. مەبەس لە شەق ویستنە. بۆ گەوران مەبەس لە ڕووشە و زیان ویستنە.
سەرخوراندن
سەرخورانن
سەرخووینک
(باک.): باڵندەیێکی چکۆڵەی بەرگەردەن سوورە.
سەرخووە
(باک.): بونیە چاک و ساخ و مەحکەم٬ لەسەرەخۆ
سەرخووەبوونا
(باد.): سەربەخۆیی
سەرخووەشی
(باک.): مەستی٬ سەرخۆشی. (دەر.) سەرەخۆشی.
سەرخووەی
(ئەردە.): ساخ٬ تەندروست٬ لەسەرخۆ