تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرتلی
(باک.): سەرکڵاو
سەرتلیک
(باک.): ئەنگوستیلەی دروومانێ. ڕەحەتی.
سەرتونگ
زارەوانەی تونگه٬ سەری تونگەی.
سەرتوو
سەرتووێ٬ قەیماخ٬ سەرتۆژ٬ تووێژی قەیماخی٬ (باد.): توو٬ سەرتووی ماستی یا چێشتی.
سەرتووی ماست
(ئەردە.): تووژگ
سەرتووێ
سەرتوو٬ قەیماخ٬ تۆژ٬ تۆ٬ تووێژی سەر ی ماست و شیری.
سەرتووێژ
سەرتووێی سرکە
بەڵخ٬ بڵغ
سەرتووێی شیر
خامه٬ (ئەردە.): سەرشیر
سەرتڕنە
(هەر.): مرازێکە لە کەرەستەی جووتی.
سەرتگ
(باک.): سەرتیژ
سەرتڵ
سەرتڵە
(ئەردە.): بژارده٬ جیاواز٬ سەرگوڵ٬ سەرپشک٬ نایاب٬ دانسته٬ سەردەستە
سەرتۆ
سەرتووێ٬ سەرتووێژی شیر و ماست
سەرتۆپ
سەرەتای تۆپی کرو بزگوڕان٬ چەند قەدێکە لە تۆپی تەنراو لەلای سەرییەوە کە لە وانی دیکە باشتره٬ سەرگوڵ٬ بژارده٬ سەرپەڕ٬ تێکڕا٬ هەموو٬ گشتی٬ سەرتۆپی قوتابیان چوونە باغان. –ی: هەڵبژاردەیی
سەرتیاچوون
مەبەس لە مردنە لە پێناوی هەر چتێکیدابێ
سەرتیر
لەماتێنێدا٬ کە مەڕمەڕی داوێن وەزەوی نەکەوی ڕاستەوخۆ یەکسەرە بگاتە نیشانە جا لێی بدات یا نا. –ی: جوورە دروومانێکە٬ جووت باقیە
سەرتیل
بەو گوریسانە دەڵێن٬ کە سەرێکیان بەدەوارەوەیە و سەرەکەی تریان لە گوڵمیخ یا سینگی قایم دەکرێ.
سەرتیلک
سەرتیلە
(دزە.): لەسەرەوەی دیواران جێگای کاریتانه٬ کە کەمێک بڵند دەکرێ