تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەربەست
نێوی پیاوانه٬ ئازاد٬ ئازادە. ئازا٬ ئازاسەر٬ بەزات٬ زاتدار٬ بێ پێشگر
سەربەست کردن
ئازاد و سەربەخۆ بوون. نرخێکی زۆر دانانە لەسەر چتێک تا خاوەنەکەی دەستخەڕۆ ببێ و لەو نرخەی کەمتر نەفرۆشێ و دابمێنێ بە دەستییەوە
سەربەستبوون
ئازاد و ڕزگاربوون
سەربەستن
سەرپێچان. سەری کاروفەرمانێک خستنە دەست
سەربەستی
ئازادی ٬ سەربەخۆیی٬ ئازاسەری٬ بەجەرگی٬ نەترسان. سەربەستی. شەرم و سڵ نەکردن
سەربەستێتی
ئازادێتی
سەربەستە
مەبەس لە چتی شاردراوەوە و داپۆشراوە