تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەربڕ
بکوژ٬ کوژەرەوە. ڕێگایەکە ڕێگای درێژو دوور کورت بکاتەوە٬ قەدبڕسا لە دەشت یا بە سەر گرد و کێواندا تێپەڕێ.
سەربڕاو
سەرژێکراو٬ گیاندارێکە سەری لە لەشی جووێ کرابێتەوە
سەربڕکردن
بەسەر گرد و کێودا ڕۆییشتن
سەربڕگ
ڕیخ و شیاکە.-چی: کەسێکە ڕیخ و شیاکە خاوێن کاتەوە و فڕێی بدا
سەربڕیاگ
(ئەردە): سەربڕاو٬ سەرژێکراو. سەرهەڵپاردراو٬ سەربڕاو(بۆ سەری لق و پۆپی داران)دەڵێن
سەربڕین
لە گەروودان٬ سەرژێرکردن٬ سەر لە لەش جوودا کردنەوە٬ بەگەردەن دان. –ی قەڵەم: پێنووس دادان