تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرا
کۆشک٬ تالار٬ خانوو٬ ماڵ٬ کاروانسەرا. قشڵەی میری خانووبەرەیێکی گەورەیە ٬ کە فەرمانبەرانی دەوڵەتی کاروباری میری تێدا هەڵدەسووڕێنن.
سەرا
چیایەکە کەوتۆتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ڕەواندزێ.
جووتەی سەران
بۆ دوو کەسان بەکار دەبرێ، کە هەمیشە لەیەک جێگا پێکەوە ئامادەبن
سەراجە
(هەو.) : برینێکی پیسە لە چوار پەلی وڵاخان دێت هەرچەندێکی چاکرێتەوە هەر هەڵدەداتەوە و بنەبڕ نابێ
سەراجە
(کە) سەرڕاجە. دەردێکی کوژندەیە توشی ووڵاخی بەرزەدێت
سەراراو
سەرئاراو٬ کەف و سابوونێکە ٬ کە یەکەمین چار چتمەکی پێ بشۆرێ.
سەرازا
ئازاد٬ سەربەخۆ. –یی: سەربەخۆیی
سەراسا
لەئەندازە بە دەر
سەراسا
لەئەندازە بەدەر
سەراسووی
بەدزیەوە سەربردنە پێش بۆ تەماشا و بیستنی دووانی کەسێکیتر تا لە ڕازی ئاگاداربێ٬ (کۆ.): سەرتاتکە٬ -کردن: ئاووڕ لێدانەوە٬ سەرخودارکردنەوە٬ سەردان
سەراسووێ
گووێبان٬ سەراسوو٬ سەرەتاتکێ
سەراسیمە
سەرگەردان٬ سەر لێ تێکچوو٬ سەرسووڕماو٬ واق٬ هاژوواژ٬ دەسەپارچە٬ دەمەق
سەراسیمەبوون
سەراسیمەکردن
سەراسیمەیی
سەرگەردانی٬ سەر لێ تێکچوون٬ واق ووڕی
سەراسێ
(ئەردە): سەرئێشە: دراوسێ لە دراوسێ دەگری سەراسێ٬ دەردەسەری.
سەراسەر
سەرانسەر٬ سەرتاسەر
سەراسەر
سەراپا٬ بەتەواوی٬ سەرتاپا٬ لەسەرەوە تا دووایی.
سەرامەد
سەران
چیایان٬ سەرەوەی چیایان
سەران
سەرەوەی چیایان ٬ تۆقەسەری کێوان٬ چیایان٬ کێوان
سەراندن
زەڕینی گووێدرێژە