تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەت
سەد(100)دەجاران دە
سەتحی
کەسێکە لەبەر زۆر خووێندن یان لەبەر زۆر سەر ئاوێژرانی سەری گێژ و ووڕ بووبێ
سەترە
(کە.باک.):زلله٬-لێدان:زللە لێدان
سەتماندن
(باک.): زارگرتن٬ زارنانەوەی شووشەو چتیتر٬ پڕگردنەوەی بیر ٬ وێرانکردنی شووێنێک٬ بسەتمینە:زاری بگرە
سەتمین
(باک.): زارنرانەوە٬ زارگیران
سەتمە
(باک.): تا٬ نۆبەتێ٬ (زا.):ساتمە
سەتڕەنج
(باک.): شەتڕەنج
سەتک
گیایەکی بەهارییە بەرێکی بە هێشوو دەگرێ و دەنکەکانی وەک نۆک وایە تام و بۆنی خۆشە
سەتڵ
رزک٬ ساتل٬ ستڵ٬ (هەو.):پەقرەج٬ ئاڤدانک٬ (باک.): بێ دۆش٬ چەرت٬ -ی جیل یا چەرم:دەولک٬ دەول٬ دەولووڤ٬ دەفرێکی قوڵفداری گەورەیە لە کان یا لە دا ر دروستدەکرێ بۆ ئاو و چتیتر
سەتێ
(ئەردە.): ئەستێرە٬ ناوی ئافرەتانە
سەتەک
گیایەکی بەهارییە بەرێکی بە هێشوو دەگرێت دەنکەکانی وەکوو نۆکی وایە تام و بۆنی خۆشە
ئیسەتێ
ترسەترس
پارێزگاری و خۆگرتن لە چتێکی سامدارەوە؛ ئارام بۆچی به_دەچێتە ژوورەوە
قەسەتۆرە
تیغێکە وەک شیر بەڵام ئەم کورتترە و دەمەکەشی پانتر
کیسەتووتن
کیسە تەماکۆ٬ چالمە.
کیسەتەماکۆ
داوبسەت
(ئەردە.): دادوبسەد٬ کڕین و فرۆشن
سیاسەت
ئەتک٬ شکان٬ ڕیسوایی._ کردن: ڕیسواکردن._ کراو: ڕیسوا. پەرساری٬ خاکداری٬ هەڵسووڕاندنی کاروباری ووڵات.