تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەبین
(ڕۆژ.):ووڕە٬ هوڕڕە
سەبەتوولکە
سەوەتەی گچکەی زەمبیلە
سەبەتچن
سەوەتەچن٬کەسێکە سەوەتەی بچنێ و دروستی بکات
سەبەتە
سەوەتە٬ سەوی٬(کە.٬هەورا.)تووڵینە٬ -ینان:سەلە٬ نانەشات. دەفرێکی لە شووڵ دروستکراوە بۆ کاروباری ناوماڵ و پەین رژاندن و میوەی تێدا دەبەنە فرۆشتنێ
سەبەتەسەرێ
جوورە گەمەیەکە ئەوی تێبکەوێ دادەنیشێ٬ یەکێکیش دەبێ بەوەستا بە ژوور سەریەوە پاسی دەکا٬ ئەوانی دی دێن لێی بدەن وەستا کەش نایەڵێ لەو کاتە دا دەستی وەهەر کامێکیان بکەوێ تێدەکەوێ
سەبەقی
(فە.):سەراو٬ شۆرەکات٬ (سەراب)
سەبەل
جوورە نەخشیێکە تووشی چاروێ دەبێ زێدە گۆشتی لێپەیدا دەکات. (ئەردە.): سەبەل
بڵێسەبڵێس
هێڵەهێڵ، کڵپەکڵپ، سووڵەسووڵ، نێڵەنێڵ، بڵێسەی یەک لەدوای یەکتری
بەلەسەبوون
سەرکێشی، یاخیەتی. ئاوارەبوون. (کە) مۆزکردن
دەسەبرا(هەورا.)
دەسەبوخچە
دەستەبوخچە،دەستەبوخچەڵە،بوخچەی ناوونجییە.
دەسەبەن
دەستەبەند.ی:دەستەبەندی،ڕێک کەوتن،پێکەوە کۆبووکەوە.
سیسەبان
گیایەکە لە گەرمێنێدا لەزستانێدا شین دەمێنێ. کێشەو هەرایەکە لەبێو دۆڵ و دەربەندی سیسەبانێدا ڕوویداوە.
عەسەبانێ
تووڕه، قەڵس، (ئارەوییه).
هەناسەبڕکە
خۆرە چەرە٬ هانکەهانک٬ هەناسەی دژوارە دوای ماندووبوونی هەڵدەکێشرێ.
پاسەبان
پاسەوان._ی: پاسەوانی
پێسەبەرخ
پێستی بەرخ
کۆسەبەبە
(هەو.):بووکەبارانه٬ کۆستەوەوی
کیسەبر
گیرفانبڕ٬ دز.ـــ ی : گیرفانبڕی.
کەسەبە
کسمکارگەل٬ پیشەوەرگەل
گوێسەبانە (جا.)
گوێسوانە ٬ سواندە٬ سڤاندە٬ پاسارە٬ کەناوی بانێیە کەمێک لەسەر دیوارتێدەپەرێت.