تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەبەتوولکە
سەوەتەی گچکەی زەمبیلە
سەبەتچن
سەوەتەچن٬کەسێکە سەوەتەی بچنێ و دروستی بکات
سەبەتە
سەوەتە٬ سەوی٬(کە.٬هەورا.)تووڵینە٬ -ینان:سەلە٬ نانەشات. دەفرێکی لە شووڵ دروستکراوە بۆ کاروباری ناوماڵ و پەین رژاندن و میوەی تێدا دەبەنە فرۆشتنێ
سەبەتەسەرێ
جوورە گەمەیەکە ئەوی تێبکەوێ دادەنیشێ٬ یەکێکیش دەبێ بەوەستا بە ژوور سەریەوە پاسی دەکا٬ ئەوانی دی دێن لێی بدەن وەستا کەش نایەڵێ لەو کاتە دا دەستی وەهەر کامێکیان بکەوێ تێدەکەوێ