تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەسکەسۆر
(باک.):کۆلکەزێڕینە
کەڕەسۆر
مەڕێکی بێ گووێیە و سری و هەموو لەشی سوورە
گاریسۆک(باک.)
تەرزەی گەورە.
ئاسۆ
ئاسوو، (باک) بەرگە. سوو، سییلە، سووێ، ئاسووگە، (کەدەر) کەلەملە، (هەو) کەل، کەلە،(بڵ) سووێگە، جێگای هەڵاتن و ئاوابوونی مانگ و خۆرە. تاپۆ، تارمایی
ئاوەسۆ
ئەو پێستەیە زۆر لە ئاێدا مابێتەوە. بە مرۆی بێ شەرم و ڕووداماڵڕاویش دەگۆترێ
ئێسۆ(باک)
پەنابا، جێگایەکە با کەم بیگرێتەوە
بۆسۆ
(هەو) بۆنسۆ، (هەورا) بووشمین، (باک) بێسوو، بۆنی پەڕۆی سووتاو، پەڕۆی سووتاو بۆسۆی لێدێ
بۆسۆ لێهەستان
برێتییە لە بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسێکی ناشیرین لە یەکێکەوە
بۆسۆ لێهەڵنەستان
مەبەس لە کەسێکی زۆر ڕووت و هەژارە وەکوو دەڵێن فیسارەکەس ئەوەندە ڕووتە ئاووری تێ بەردەی بۆسۆی لێ هەڵناستێ
بۆنسۆ(هەو)
بەسۆ
ناوی ئافرەتانە
ترسۆ(باک)
سفت وسۆ
ﺌیش وﺌۆفی برینان٬ کفت وکۆ٬ سفت وسووێ._ت:کفت وکۆ.
سۆلسۆ(شا)
بێچووە دووپشک.
شەوسۆ (ئەرده.)
فەرسۆ
(باک.): ناوی ئافرەتانه٬ لەفارسییەوە وەرگیراوە
قەسۆ
کورتکراوەوەی(قاسم)ییە
لوڕسۆ
(فە.):لوڕستان
وایسۆ
(باک.): ئازا
کاسۆ
کیسۆ(باک.)
کەڕەنسۆ
بێ گووێ٬ کەسێکە بە قەستی خۆی کەڕو ڵاڵ و گووێ گرانکات٬ کەسێکە گووێ ڕایەڵ نەبێ
گوڵسۆ (فە.)