تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خلیسک
قیسکە پیواز.(باک.) خیز، گەمەیەکە لەسەر بەفرو سەهۆڵ خۆ ەڵدەخلیسکێنن یان لە هەر شووێنێکیدا، کە بۆ –دەست بدات، (فە.) سووڕە سووڕەکی. جیگایەکە لەسەر بەفر یا سەهۆڵ یان شووێنێکی تەڕ یا هەوراز دا ، کە خلیسکی لە سەر بکرێ یا مرۆی لە سەر هەڵخلیسکێ
خووێسک
(باک.): سەهۆڵی سپی
خۆڕیسک
(موک.) خێرۆک، لە خۆوە پێگەیشتوو، ئەودەخڵەیە، کە لە دانی وەریوی پارشین بووبێتەوە. دارێکە لە خۆبەوە ڕووابێ، چتێکە لە خۆوە هاتبێتەدی.- ی: ڕەمەکی
خەنجەلیسک
(شن.): گیایەکە بنەکەی دەخورێ
داسک گەنم(ئەردە.)
سیخچە،قلچغی گوڵە گەنم.
داسک(باک.)
داسووکە،دەزوو،دەزک، فیسارە کەس بووە بە داسک.
دامووسک
(کۆ.):داومسکه٬ مووی کلکی ووڵاخی بەرزەیە دەیکەنە داوی تەپکە و ئیتر بۆ ڕاوە باڵندان٬ مووسک
دومەقەسک
(باک.): باڵندەیەکە
دوواسک
(بار.):قولینچکی چاوییە هی لای گووێیان
دڕناسک
گیایەکە شیرەکەی لەناو ددانی کلۆر و خووار دابنرێ ژانی دەشکێنێ
دۆڵابڕێسک
(باک.): باڵندەیەکە
دێسک
(باک.): شاکاشیە لە گڵ دروستدەکرێ. ماستی تێدا دروست دەکرێ
دەسک
جێگای دەست پێ گرتن وەکوو دەسکی خەنجەر و داس و ئیتر. قول، قولچە، گورز، چەپکە، چەپکەن، (هەورا.): دەسە، بەرچەق، (باک.): ساپ، دەسکی گوڵ و گیا و ئیتر، گوڵدەستە، قەفت، -ی خەنجەر و چەقۆ و ئیدیکە ، دەزگ جێگای دەست پێوە گرتن لە هەموو چتێک. قولفی باوڵی و سندووق و چەمەدانی و ئیتر. –بێڵ و پێمەڕە و خاکەنداز و وەروەرە. کلکە بێڵ
زراسک
(باک.): ساوا.زارۆی-:منداڵی ساوا
زریسک
مۆرد، دڕکەزی، چاڵووک، (کە.) دارێکە زۆرتر لە داری زەیتوونێ دەچێ بەڵان ئەم دڕکاوییە
زووانپسک
(هەورا.): فسەزمان، پسک.-ی:فسەزمانی
زڕنیسک
گیایەکە
زۆسک
چیایەکە لە باکووری ڕەواندزێیە. نێوی کوڕانە
زیسک
(شن.): موسلی، سەلکی گیایەکیە وەپیوازی دەچێ بەڵان پتەوە و لەنێو ترشیاتی دەکرێ
زەرسک
جوورە دارێکە تێکوڵەکەی دەکرێ بە دەرمانی چاو