تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پۆسکەندن(فە)
پێست لێکردنەوەی لەشی گیانلەبەران بە گوروون بە بێ هەڵدڕین
پۆسکەندە
ڕیشە هەڵکەنراو، پۆستکەندە، بنە پێهێنان، چتێکە ، کە زۆر چاک لێی کۆڵرابێتەوەو ئاشکرا کرابێ._کردن: لێکۆڵینەوە
پۆسکەنن
پۆسەکەندن، پێست لێکردنەوە. پاشملە، لەپشتی سەر دووان
پیسکردن
چەپەڵکردن
پیسکردوو
ڕژدکردوو، پووچکردوو
پیسکێر
پیس و پەڵۆس، پیس و پەڵۆخ، پیسۆک، پیسکە، پیسک، پیسکەڵە._ی: پیس و پەڵۆسی، پیس و پۆخڵی، پیسکەیی
پیسکە
(ڕۆژ) جلفڕ. چنچووز، پیسکێر، سەربۆر. جڤیل، پووچ، ڕژد، چرووک
پیسکەڵە
پیسکەیی
پیسکێری، پووچی، ڕژدی، چرووکی
پەلاپیسکە
کرمێکە لەناو تووێی گەڵای دەغڵان دەدا زیان بە دانەکەی دەگەیەنێ، پەلەپیسکە
پەلپسکیان(ئەردە)
باڵشۆڕبوونەوە
پەلەپروسکە
پەلەپرووزە
پەلەپرووسکێ
پەلەپچووڕکێ، خۆ کوتان بۆ گەیشتنە چتێک و یان لە تێنوان خۆ گەیاندنە کانییەک
پەلەپسکێ(ئەردە)
باڵەشۆڕێ، باڵ فشەوکردن
پەلەپیسکە
(هەو) پەلاپیسکە، پەلەپیسە. کرمێکی ڕەشە لەنێو تووێی گەڵای دەغڵی دەدات بێ زیانە
پەندەمووسکردن
ووشەیه کە لە ڕووی قەشمەری و سووکییەوە بە یەکێکی نووستوو دەووترێ، بەنووستنی یەکێک دەڵێن پەندەمووس یا پەندەمووسکرد
چاوکسکە(سەر)
گیایەکە
چرسکانەوە(ڕۆژ)
چرووسکە چرووسک