تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سکووم(باک.)
ڕوو٬ چارە٬ ڕوخسار.
سکپ(ﺌەردە.)
داری گرێژەنەی دەرگا. (ﺌەردە.) ﺌاستانە٬ بەردەرگانە.
سکپڕ
زگپڕ٬ ﺌاووس._ بوون: زگپڕبوونی ﺌافرەت٬ ﺌاووسبوون.
سکچوون
سکڕۆیین(کە.)
زگچوون٬ ڕەوان بوون. فیڕاندن٬ فیڕکاندن٬ سکچوون.
سکڵ(جا.٬ هەورا.)
پشکۆ٬ پۆلووی ﺌاوور.
سکڵفوو
جوورە یارییەکە پشکۆیەک ﺌاوور بە دەرزییەک و تاوێ دەزوو هەڵدەواسرێ بەبن میچی ٬ چەند کەسێک لە دەرەی فووی لێدەکەن٬ هەریەکە بەرەو ڕووی ﺌەویتر.
سکە
داروی زێڕپا زیو و کانی ترە._ لێدان: دراو دروستکردن. بزمان. (جەبا.) ﺌەو تووکە بە ڕووکاری دەرەوەی لێوی خووارەوەیە.
سکەدەس
سکەشۆرە
سکەف(ﺌەردە.)
سکف٬ سەربڕان.
سکەنجەبین
خۆشاوێکە لە سرکەو هەنگووینی دروستدەکرێ بە تایبەتی بۆ بەربەستکردنی نەخۆشێ ڕشانەوە (تاعون.) و کۆلێرە.
سکەنجەمین
سکەڕۆ(کە.)
زگەڕۆ٬ چاوبرسی٬ زگبرسی٬ سکدڕاو٬ زگدڕاو.
سکەڵ(هەوار.)
پۆلوو٬ سکڵ.
مێخ سکە
ئارڤان گرسکرن
ئاسکانی
جوورە هەڵپەڕینێکە
ئاسکۆڵ
نێوی ئافرەتانە
ئاسکۆڵان(کۆ)
نێوی جێگایەکییە
ئاسکی تاتار
بڕوانە: ئاسکی مشکی
ئاسکی خەتا(ئاسکی خوتەن)
بڕوانە: ئاسکی مشکی
ئاسکی مشکی
ئاژاڵێکە وەکوو ئاسکی وایە دوو ددانی درێژی وەکوو فیلی هەیە زۆرتر لەناو چیایەکانی هیمالایادا پەیدا دەبێ لەژێر زگیدا کیسەیێکی گچکەی پێوەیە لەناویدا ماکێکی خەست وەکوو دومەڵ کۆدەبێتەوە هەر کاتێکی پڕبوو ئاژاڵەکە هەست بە دەردو خورشتێ دەکاو زگی خۆی لە بەردی دەسووی تا دومەڵەکە دەدڕێ و ماکەکەش دەڕژێ و لەسەر زەوی ووشک دەبێتەوە، مەردوم دەچن کۆی دەکەنەوە
ئاسکی مێ
ئاسکی نێر
ئاسکی کەتیرە
ئاسکێکی مێینەیە، کە بە هەڵکەوت شاخی لێ ڕووابێ
ئاسکەزێڕینە
ئاسکۆلەیەکی گچکەیە لە زەنگیانە دروست دەکرێ چاوەشان لە سەردەمی بەزم و ئاهەنگێدا بە دەستیانەوە هەڵی دەپەڕێنن و منداڵیش یاری پێ دەکەن
ئاسکەنێر
ئاڵۆسکاو
ئاڵۆسکاوی
تێک ئاڵاوی
ئیسکۆتک
(باک)هەنیسکی گریانێیە._تێنە من: هەنیسکی گریانم دێت
ئێسکووک(باد)
ئەسکووێ، کەوچکی گەورەو کلک درێژە لەداری دروستدەکرێ
ئەسکنجە
زیزەڵە، قوڵقوڵە، نێک،(بانە) ئەسکەنج، ئێسکەکەی سەرەوەی ڕانییە لە خووارەوەی کەلەکە
ئەسکوداری
جوورە سەروپێچێکە، کە کوردە دیلەکانی ژێردەستی ترکان لە سەری دەنێن
ئەسکولند
(کۆ)ئەشقونج، کە جگ لە هەڵاوژتنێدا بکەوێتە سەر دوونووکەکانی سەری یا قوونی، ئەسکولندە، ئەسکوندە
ئەسکوند
لای قوونی و دندووکەکانی جگیە، کە بەسەر یەکێکیاندا کەوتبێ