تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپێی مریشکان
ئەسپەئاسنینە
بڕوانە: ئەسپ ئاسنینە
ئەسپەدارینە(فە)
چەروەی ئاهنین، ئەسپاسنینە دووچەرخە، ئەسپێکیشە لەدار دروست دەکرێ منداڵان بۆ یاری سوواری دەبن
ئەسپەر(لو)
سوپەر، مەتاڵ،(ئەردە) ئەسپەرە
ئەسپەردن
ئەسپەردە
سپاردراو، ئەسپێردراو، سپاردە، سپێریاگ
ئەسپەردەکردن
سپاردن، سپەردەکردن
ئەسپەرە
پارچەدارێکی نێوەڕاست کونی دوو گووێییەلە دەسکی پێمەڕە دەخرێ و دەخزێنرێتە خووارێ، تا دەگاتە لوولەی پێمەڕەکە، کە بیانەوێ زەوی پێ هەڵکەنن پێ لە ئەسپەرەکە دادەگرن. مەدرەخە. ئەگریجە
ئەسپەرەدار
پێمەڕەیەکە ئەسپەرەی هەبێ
ئەسپەرەم
ڕێحانە، ڕێون
ئەسپەشینە
باڵندەیێکی ڕەنگاوڕەنگە لە کەڕەواڵە گەورەترە، لەکاتی فڕینێدا دەنگێکی لێوەدێ وەحیلەی ئەسپی دەچێ
ئەسپەمار(هەورا)
ئەسپەناخ
ئەسپیناغ، ئەسپەناغ، سپێناخ، سپەناخ.(باد) جوورە سەوزییەکە چێشتی پێلێدەنرێ
ئەسپەندەر
ئەسپەنەر
ئەسپەنەر(کە)
ئەسپەنەک
بڕوانە: ئەسپەک
ئەسپەڕێز
ماوایەکە، کە سووار تێیدا لنگ بدات. ناوی دێیەکیشە لە هەورامانێدا
ئەسپەژن(ڕەوا)
ژنێکی کۆک و پوختەو باڵابەرزو شۆخە
ئەسپەک
نێوی دەردو ئازارێکییە،(هەورا) ئەسپەنەک، نەخۆشی گرانە تادار کە لێی گۆڕی و لەکاتی ئارەقەدا لە سەری بدا شێتی دەکا، یا بێ مێشکی دەکات و دەزریکێنی. ماکی سوورێژەیە. ناوی گیایەکیشە لە گوڵەکەی بە ئاوەوە بدرێ بە ڕەشەگرانەتادار زۆر سوودی لێدەبینێ. گیایەکیشە وەکوو نێرگسی وایە لەسەری ئەسپەکداری دەنرێ بە کوتراوی بۆ ئەوەی بە هۆی گرانەتا(تیفۆ)و ژانەسەری نەمێنێ