تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێسووێ
تێسوو، تۆوسی، گیایەکی دڕکدارە
تێهەڵسووان
مەقلین، سوونی چتێک لە چتێکی تر
تێهەڵسوون
لێ هەڵسوون، سوویین، لێ سوون، ڕۆن لەنانی هەڵسوون، مەقلاندن. خۆتێ_: خۆتێهەڵقوتاندن، پەشتەپەشت کردن
تەندوورەسوورکێ(هەو)
گەمەو یاریەکە
تەپڵسوواری
تەپڵی سوواری
جگەرسووتان
مردنی ڕۆڵەی جگەرگۆشە
جگەرسووتاندن
مراندن یا کوژتنی منداڵی جیگەرگۆشە
جگەرسووتاو
برێتییە لە کەسێک، کە ڕۆڵەی مردبێ
جەرگسووتان
جەرگ هەڵقرچان، منداڵمردن، جگەرسووتان، (ڕۆژ) پەلاس
جەرگسووتاندن
جەرگسووتاو
زگسووتاو، منداڵ لێمردن و جگەرسووتاو. زۆرو بێدادی لەگەڵکراو
خاسووک
هلپەرست.کەسێکەخۆی لەشووێنی بەترس دوور بخاتوە.
خاڵەسووسکە
ژنی کورتەباڵا وقوڵەبەند.
خوونسووک
خووەیسووچ
(باک.):خاوەند سووچ و تاوانار
خەرمانسوور
(ئەردە.):خەرمانی سوور
خەسوولە
پارچە داریکی کورتە دووای بار کردن لە قەفێکی گوریسی دەخرێ وبادەدرێ تا بارەکە تووند بێ ، بۆکۆڵیش بە کاردەبرێ ، (کۆ.)پێچەن.
داسوولکە(کە.)
داسوولک،داسووکە،داسی گچکە.
داسووک(باک.)
داسی چکۆلەیە بۆ دروونەوەی گیا و دڕوو و ئیتر،داسقالە،داسک،داسوولکە،داسووگ،(باک.)داسۆک.
داسووگ(باک.)
(باک.)داسۆک،داسوویلک.