تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیتاڵ(سن.، سەقز)
تیتاڵی(سن.، سەقز)
سن
(باد.)سنک٬ (زەن.٬هەورا.) سوون٬ باڵندەیێکە بە قەد مێشێکی بۆرە پشت قۆقز و بۆن ناخۆش و پیسە و هەربە گەنمێکی بدات لەڵکی دەخات٬ هەرسێبەریشی بکەوێتە سەرهەردەنمڵێکی لەناوی دەبا لە تەڕەتوو بدات لە بەر بۆن پیسی ناخۆرێ بە جارێکی مێمڵی گەنم و تەڕە توویە٬ باڵندەیێکی زۆر گچکەیە بەسەر هەر دەنمڵ و دانێکیدا بفڕی بێ هێزی دەکات ٬ کەدەنمڵ و دان ڕەق بێ دەڵێن مێزی پێدا دەکات و نەرم دەبێ و دەیمژی . (باک.)نووکی تەختە بەردییە. (باک.) جودا٬ جیاواز._ بوون: جودا بوون._ کردن: جوداکردن.
چەپاو(سن.، کە)
چەپاوکردن(سن.، کە)
تاڵانکردن، تێکدانی ئارامی،_(سن.، کە) لەلاوە بۆهاتن، ڕێگا لێگرتن
سنان(ﺌەردە)
سندان٬ دەردێکە لە هەموو جوورە میوەیێکی دەدات بە زۆری لە تریزوو سێووکاڵەکی دەدا٬ وەکوومێخەکەیە لە ﺌەندامی ﺌینساندا.
سنتر
منداڵی هەتیوی بێکەس. (باک.) گۆشەگیر٬ بەجێ هێڵ٬ کەسێکە خۆی لە هەموو چتێکی دوورخاتەوە.
سنج(باک.)
سەنج٬ سنجی٬ سنجوو.
سنجاب
سنجابی
خێڵیکی کوردە لە کووێستانێدا.
سنجارخ
سنجاق٬ دەرزیلەی سەرخڕ٬ چەتیان.
سنجاف
پەراوێزی کەواوچتی تر.
سنجاق
جوورە خشڵێکی ژنانە٬ دەرزیلەی سەر خڕ و پرپرەدار لە زێڕ یا لە زێو لە جیاتی دوگمە ﺌێخەی پێ قایم دەکرێت. پارچە زێڕێکی نقێم کارە بە دەزوو لە سەروپێچ قایم دەکرێ٬ سنجاقۆرە. (یەز.) وێنە و نیگاری شەیتانییە.
سنجاقۆرە
سنحاقی ژنانەیە٬ گیایەکیشە هەروە سنجاقی دەچێ.
سنجاو
سنجراندن (زا.)
سنجوو
لاس٬ (ڕەوا.٬ خۆ.٬ باک.)سنجی٬ دارە_: دارێکە گەڵای وەکووبی وایە بەرێکی شیرینی هەیە وەکوو خورمایە بەڵان گچکەترە.
سنجووق (هەو.٬هەورا.)
هەلووک٬ داردەستێکە بە قەد گەزێکییە لە گەمەی سنجوو قانێدا بە کاردەبرێ.
سنجووقانێ
گەمەیەکە: هەلووکێن٬ دارێکی تیژی سەردادراوە٬ منداڵان بە زەویدا دای دەکوتن لە یاری سنجووقێنێدا.
سنجووقێن
گەمەکردن بە سنجووق.
سنجک(باک.)
دەفرێکی درێژکۆڵەیە لە قوڕ دروستدەکرێ لە ژێر بێشکەی منداڵاندا دەخرێ تا میزو پیسایی بچێتە ناوییەوە.
سنجۆق (زا.)
ڕیخۆڵەی گەورەی گیاندار.
سنجی (ڕەوا.٬ باک.)
سنجوو٬ (زا.) دارێکە دەنکێکی مزر دێنێ.
سنجێری (باک.)
جوورە ترێیەکی شیرینە.
سنجە
(هەورا.) سنجەی٬ سنجوو٬ سرنیجک.