تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سفرنە(باک.)
سفک٬ (موک.) سوواندە٬ لەکەناربانان دروستدەکرێ تا ﺌاوبە دیواریدا شۆڕ نەبێتەوە.
سفری(زا.)
بەردەستێی چەخماخی تفەنگی شینکە٬ کە درێژکۆڵە بێ.
سفرە
(باک.)پێدەکەر٬ خووان٬ کەوڵی نانی٬ سەخردان٬ سوفرە٬ چتێکە ڕاخرێت و نانی لەسەربخورێت٬ پارچە تنراوێکە لە جیاتی مجۆعمە بۆنان لەسەر دانانێ ڕادەخرێ.
سفرە داچنیاگ
سفرەی چنراوەوە.
سفرەبڕە
جوورە قالۆچەیێکی ڕەشی خێرایە سفرەی کوندەکات.
سفرەمار(کۆ.)
کووێرەمار٬ جوورە مارێکی کورتی کووێرە لۆچێک لە زگیدا٬ کەبرسی بێ ﺌاوەڵەی دەکاتەوە مێش و داعبای لێ دەنیشێ پێکیەوە و دەیانخوا.
سفرەماسی
جوورە ماسییەکە.
سفرەچی
کەسێکە بە سەرسفرە ڕابگا٬ خووانچی.
سفرەی فەقێیان(ﺌەردە.)
هەشت ﺌەستێرەن٬ لەنێوانی ﺌەستێرەی دووپشک و تەراروودایە. سفرەی هەتیوان٬ سفرەی دەروێشان.
سفرەی چرم
سفرەیێکە لە چەرمی خۆشکراو دروستدەکرێ.
دەسفرۆش
دەستفرۆش، ووردەواڵە فرۆش، دەڵال. –ی: دەستفرۆشی
کاسەسفرە
کاسەدەراوسێ٬ شیوەوار چێشت ناردنە بۆ ماڵی دراوسێیەکی تازە