تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دڵستێن
دڵبەر، دڵڕفێن. –ی:دڵبەری، دڵڕفێنی
دەستێنە
دەستێک جل وبەرگ
دەستەجل وبەرگێک،دەستێ هەڤ گرتن(باک)
سەربەستێتی
ئازادێتی
هەستێرە
پیستێکلی(باک)
پەنگ ئەستێرە(سۆر)
کرمێکە بە شەو قوونی دەدرەوشێ
چوستێتی
تەڕدەستێتی
ڕاستێتی
ڕاسێتی ، دروسی، به پێچەوانەی درۆزنێتی. ئا -: درۆزنێتی
گووئەستێرە
گووهەستیرک٬ ئەستێرەیەکە ڕادەکشێ ٬ گووڵەستێرە ٬ جوورە مێشێکە ڕەنگاوڕەنگە و بەشەو پاشەڵی دەدرەوشێتەوە.
گوڵەئەستێرە
گوڵێکی بێ بۆن و شینە و سپییە ٬ ئەستێرەیەکیشە ٬ ئەستیرۆک.
ئاوەستێ(رۆژ)
ئەستێ
پارچە ئاسنێکی کەوانەدارە بەردەستێیەکی تایبەتی هەیە پووشووی لەسەر دادەنێن، کە ئەستێیەکەیان یەکدوجار یا پتر لە بەردەکەی دا پووشووەکە ئاوور دەگری، جاران ئەستێ و بەرد لەجیاتی لێخرێنە(شخارتە)ی بوو، چەخماخ
بستێ
بڕوانە: چیای بستێ
بەردووئەستێ
بەردە ئەستێ
جوورە بەردێکی شینکارە بە لێدانی ئەستێ ئاگر دێنی
بەردەستێ
بەردی ئەستێ، بەردێکە پووشووی لەسەر دادەنێن و بە ئەستێ لێی دەدەن پووشووەکە هەڵدەبێ، (باک) کەڤراژیر، (باک) شاگرد، نۆکەر
هەستێ ڤەگر (باد.)
شکست هەڵبەستەوە.
وەستێ
(باد.): لەوەتی٬ -دوو وهۆ: لەوەتی دوێنێ
چیای بستێ
کێوێکە کەوتۆتە باکووڕی ڕۆژهەڵاتی ڕەواندزێ بە لای حاجی ئۆمەرانەوە
کاڵەمستێ
کاڵەمشتێ٬ کاڵەمستان٬ جوورە یارییەکی منداڵانه٬ یەکێک چتێکی لە قولی مستیدا دەشارێتەوە و هەرکەسێکی بیدۆزێتەوە دەبێتە هی وی.