تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەستانە
(بابا.):گیایەکە
کەڵەمستانێ
گەمەیەکی منداڵانەیە
گوستاخ (هەورا.٬ کۆ.)
ئازا٬ تەڕدەست . ــــ ی : ئازایی ٬ تەڕدەستی .
گووهرستارە(کە.)
کرمێکی باڵدارە بەشەو بە هەوادا دەگەڕێ و دەترووسکێ .
ئاشوەستا
وەستای ئاشی، وەستای نانەوەی ئاشی
ئاوێستا
بڕوانە: ئاڤێستا
ئاڤێستا
پەڕتووکە پیرۆزو ئاسمانییەکەی زەردەشت پێغەمبەرییە بە ڕاڤەکراویش هەیە پێی دەڵێن: زانداوێستا
ئێستا
ئێستە، وێستا،(جا.، هەوراژاوە) ئیسە،(فە) ئەودەمە، یەمە،(باک) نهوو، وێسا، ڤێگاڤێ، نها، (باک) نهۆ، نوهۆ، گووژ، (دەر) هێمانە، هێمە. هەندیگاوێ، هەندیگایی، هەنووکە، نووکە، نهە، هەنگاوێ، نۆکە، نووهە، تازە. تازەکۆکە، نەقۆ. ئەودەم و کاتەیە، کە تۆی تێدای. تا_: هەتا نهۆ، هەتا نهە
ئەمێستا
بەروەستا(باد)
تائێستا
هەتا ئێشتا، تانهۆ
خوواجەوەستا
پیر،گەورە، کاک، ئاغا، ئەفەندی. نازناوێکە بۆ ڕێز لە کاتی دوواندندا بۆ فەلان و جوولەکان بەکاردەبرێ، پیری کۆنە ساڵ.نێرە مۆک.خەساو
زەنداڤێستا
پەڕتووکی ئاسمانی زەڕدەشتییە. زەندەڤەستا، زەنداوێستا واتە ئەئێستا، هەرئێستا، مەبەس لەوەیە، کە هەرکاتێ زەندا وێستا بخووێنرێتەوە بۆ ئەو کاتە دەبێ
زەندەڤەستا
سەروەستا
سەروکی وەستایان.
مامۆستا
زانا٬ زانەر٬ سەیدا٬ مامهۆسته٬ مامۆسا
هەمسا٬ هەمستا (فە.)
هاوسێ٬ دەراوسێ.
ویستا
بڕوانە: وێستا
وێستا
ئێستا٬ ڕاوەستا
وێستا
ئێستا٬ هەنووکە
وەستا
مامۆستا٬ زانا٬ پیشەزان٬ زانای پیشه٬ پیشەگەر. (باک.): مامۆستا. –بوون: ماندووبوون٬ ماندوو
پەستاپەستا
بەبێ پسانەوە، یەک لەدووای یەکتری، ڕەوەندان_ گەرمێن و کووێستانێ دەکەن