تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساف
(باک.): هەڵامەت٬ پەسیو
سافا
(باک.): ساوا٬ بەبە٬ کە باران نەباری بووکێکی چادەکەن و بە ماڵانەوە دەگەڕێن و دەڵێن:گۆلکامە گەیا دڤێ٬ بووکامە ساکار دڤێ٬ مەژخووەدێ باران دڤێ
سافسافێن
گەمەیەکی منداڵانە بەردێکی یا جگ یا چەند گووێزێکی دادەکەن و لە دوورەوە بەردێکی پانی تەنکی ڕێکی بە خشکەیی تێدەگرن
سافۆ
(باک.): ڕنوو٬ ڕنی٬ کۆمای بەفر. (باک.): قاپی مس
سافیا
(باک.): گوندێکە لە ناو سلیڤاندایە کەوتۆتە ناو دەشتی ئامەد (دیاربەکر)ی گۆرانیەکانی (باڤی بەهجەت)و (خێریا حەجێ) لەو گوندەدا پەیدابووە
سافیلکە
سافێن
ساپێن٬ ساپساپانێ
ساق
لوولاک٬ لوولاق٬ (باک.): پووزەوانەی خوری و موویە. لاسکی گیا و گوڵان و قەدی دارانە. –ێ جزمێ:لاسکی جزمەی ٬ بۆ لاسکی گۆرەویش بەکاردەبرێ. (هەورا.): ساخ٬ ساغ٬ دژی نەخۆش٬ ڕیقنەی شلی پەلەوورانە.تەپ٬سل٬ ساقەگوو
ساقدرەخت
تەنەی داران
ساقعەول
(باک.): تۆپی گەمەیە
ساقگەنم
لاسکی گەنم
ساقۆ
پاڵتۆ٬ قاپووت٬ (کە.) پاڵتاو٬ (باک.): ساکۆ
ساقۆڵ
(ئەردە.): لوولاک٬ سەوەتەی ترێیە
ساقی
ساقی وباقی
گۆڕینەوەی چتێک بە چتێک لەگەڵ ماوەوە دانەوەدا٬ ئاڵ و گۆڕ٬ ئاڵشت
ساقی پەڕ
پەڕی باڵندان
ساقەت
-ەتری:لاسک و قونچکەکانی ترێ٬ (هەو.):بسته٬ (باک.): بستی
ساقەتە
(ئەردە.): قەدی درەخت و سەوزایی
ساقەتەسۆرە
(هەو.): (موک.):زەڕنەقووتەڵە٬ بێچووە باڵندەی بێ تووکە٬ کە تازە لە هێلکەی هاتبێتە دەرەوە
سال