تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساردنەوێ
(خۆ.):شیناوەردی ئاودان٬ لەبنەڕەتدا مەبەس لە ساردکردنەوەیه٬ تووتنی دەسێرمەوە:تووتنم ساردەوە
ساردوسڕ
زۆرسارد٬ مەبەس لە کەسێکییه٬ کە ڕووی خۆش نەبێ لەگەڵ ئەم و ئەو
ساردوسڕی
سەرماوسۆڵە.ڕوونەدان٬ ڕووی خۆش نیشان نەدان بە کەسێکی ٬نامیهرەبانی
ساردوسەرما
کاتی سەرماو سۆڵە
ساردوگەرم
چتی شیرتێن
ساردوگەرم کەوتن
مەبەس لە باڵ و پەڕکردنێیە
ساردکردن
سەردکردن٬ دووایی پاییزە سووی سارد کردووە
ساردکردنەوە
گەرمایی چت لابردن٬کوژتنی گیان لەبەرێک.پەشیمان کردنەوەی یەکێک لە کارێک لە بڕیار و دووانێک
ساردۆنیا
گوڵێکی سووری جووانی گەڵاپانە
ساردی
سەردی٬ساری٬سەرماوسۆڵە٬ساردەمەنی
ساردی وسڕی
سەرماوسڕی
ساردە
(شا.):سندان٬ (بۆجنێو.). برنجێکە ئاوی پاییزی خوواردبێتەوە و درەنگ پێ بگات وەکوو گەرمە نەبێت٬ کە ئەم درەنگ پێ دەگات
ساردەدەرد
سندان٬ دەردێکە هەناوی مرۆو هەموو گیان لەبەرێکی دادەگرێ. بۆ جنێویش بەکاردەبرێ
ساردەستدان
ئازارێکە لەسەرماوە ناوزگ کرژدەکات.بۆجنێو بۆ کەسێک بە کاردەبرێ ٬ کە بانگت کات
ساردەسیڕ
کووێستان. –ی:کووێستانی
ساردەمەنی
بۆ هەموو چتێکی سارد بەکاردەبرێ٬ کە بۆ خوواردن و خوواردنەوە دەست بدات
ساردەگیا
گیایەکە وەکوو گەنمی وایه٬ بەڵان گوڵەکەی وە هی جۆی دەچێ و بێ دانە لە نێو دەغڵاندا شین دەبێ
سارمە(هەورا.):
ساڵمە٬گیایەکی پاییزییە گەڵای وەکوو ئەسپینگ وایە گوڵێکی گچکەی زەرد دەگرێ.قۆزاخەی ئاوریشمی هەڵکراوە
سارنج
(باک.): سارینج٬سێرنج٬سارداو٬ئانباری ئاو٬ کۆگەی ئاوی بارانەو ئیتر٬سەرداو
سارومار
ووشەیێکە وەچتی زۆر بۆگەنی دەچووێنن٬ دەڵێن ئەو چتە بۆنی –ی لێدێ:زۆر بۆگەنە