تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سابرین
(هەورا.٬بابا.):نێری
سابرێن
(هەورا.): نێری
سابوون
خاوێنەر٬ پێشۆر٬ سابین٬ ساوون٬ چتێکە لە چەوری و قەلیە دروستدەکرێ٬ کە جلک و کەل و پەلی چڵکنی پێدەشۆرێ و خاوێندەکرێتەوە
سابووناو
ساووناو٬ کەفاوێکە لە ووردە سابوون و ئاوی گەرم ڕێکدەخرێ بۆ کەل و پەل پێشووشتنی
سابوونساز
ساوونساز. –ی:ساوونسازی
سابوونچی
ساوونچی
سابوونی
جوورە کۆترێکە
سابوونی زرانی
(فە.):کەشکەژنۆ
سابوونی لەگلەگ
(باد.):گوڵێکی سوورو ووردە لە نێو دەخڵاندا سەوز دەبێ
سابوونی ڕەقی
جوورە سابوونێکە
سابڵاخ
شارێکە لە کوردستانی کووێستانێدا و پایتەختی هەرێمی موکریانی لە ساڵی (1946)دا بە سەرۆکایەتی قازی محەممەدی بوو بە پایتەخت و کۆمارێکی ناو داری لێ دامەزرا٬ لە 1947 دا قازی محەمەد شەهید کرا
سابڵاخی
کەسێکە لە سابڵاخێ لە دایک بووبێ و لەوێ پەروەردەبووبێ
سابین
سات
(خۆ.):زۆر٬ گەلێک٬ فرە٬ تەنها لەو جوورە جێگایانەدا بە کار دەبرێ٬ -برسیمە٬-تینوومه٬-ماندیمە. دەمێکی کەم ٬کات٬ گاڤ٬کەژمێر٬ کاتژمێر٬ کە بریتییە لە شێست خولەک(دەقیقە).مرازی کات ئەژماردنێ
ساتار
(باک.): پارچە جێگایەکی بێ دارە لەناو جەنگەڵ و لێڕەواراندا
ساتان
(ڕەوا.):دەرپێ. (باک.): پارچە قوماشێکە
ساتاندن
(باک.): تێکوڵ لە برنجکردنەوە٬ برنج کوتان٬بساتینە
ساتای
(هەورا.): لەسایەی٬ لە ژێر سایەی
ساتل
(باک.): سەتڵ
ساتمە
سەرەنگرێ٬توپوخ. –بردن:سەرەنگرێ بوون٬هەڵەنگووتن لە ڕۆیشتنیدا٬هەڵە لە گوفتوگۆدا