تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سار
وەک٬ وەکوو٬ خاکسار:وەکوو خاک. (دهۆ.باک.):سارد٬ (هەورا.): سەرد٬ باران٬ سەنگەسار:بەردەباران. ستان٬ سان٬ جێگا٬ شووێن٬ زۆر٬ گەلێک٬ فرە٬ بەتەنهایی بە کار نارێ بەڵکوو بە دووای هەندێک ناوانەوە دەنووسێ٬ کۆسار٬ کێفسار
ئاسنی ساردکوتان
ئاهی سارد
هەناسەی سارد، نائومێدی دڵشکاوی، ڕەنجەڕۆیی
سارا
(باک.): ناوی ژنانه٬ ناوی گۆرانییەکی کوردیشە . (گژ.):سبەینێ.دەشت٬ بیاوان٬ بیابان٬ پاک٬ خاوێن٬ وێژە٬ خۆڕوو
سارا نشین
ساراکردنەوە
تەختکردنی شووێنێکی ناڕێک و کردنە دەشت
سارد
(باد.):سار٬ سەرد٬ چەییگ٬ چەییک٬ چیاو٬ سەۆڵ و بەفر ساردن٬ زستانان هەوا ساردە٬ دژی گەرمییه٬ هەوای سارد٬ سەرما
سارداو
مەسنا٬ ناویس٬ ئاڤسارک٬ مچ٬ سەرداو٬ سارنج٬ زێرزەمین٬ حەوزێکی سەرداپۆشراوی پڕئاوە و هەتاوی وێناکەوێ و ئاوەکەی سارد دەبێ٬ سا لە چۆڵی یا لە ناو ماڵانبێ
سارداوە
(لو.):حەوز
ساردایی
ساردی٬سڕی
ساردبوونەوە
گەرمایی نەمان٬ پەشیمان بوونەوە ٬ خاوبوونەوە لە کردنی کارێکی .ناهومێد بوون.مردن
ساردنەوێ
(خۆ.):شیناوەردی ئاودان٬ لەبنەڕەتدا مەبەس لە ساردکردنەوەیه٬ تووتنی دەسێرمەوە:تووتنم ساردەوە
ساردوسڕ
زۆرسارد٬ مەبەس لە کەسێکییه٬ کە ڕووی خۆش نەبێ لەگەڵ ئەم و ئەو
ساردوسڕی
سەرماوسۆڵە.ڕوونەدان٬ ڕووی خۆش نیشان نەدان بە کەسێکی ٬نامیهرەبانی
ساردوسەرما
کاتی سەرماو سۆڵە
ساردوگەرم
چتی شیرتێن
ساردوگەرم کەوتن
مەبەس لە باڵ و پەڕکردنێیە
ساردکردن
سەردکردن٬ دووایی پاییزە سووی سارد کردووە
ساردکردنەوە
گەرمایی چت لابردن٬کوژتنی گیان لەبەرێک.پەشیمان کردنەوەی یەکێک لە کارێک لە بڕیار و دووانێک
ساردۆنیا
گوڵێکی سووری جووانی گەڵاپانە