تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەلاقی (سابڵا.):
جوورە ترێیەکی ئاڵی گلوو خڕە و دەنکی هەیە و بۆ مێلاق دەبێ.
سابات
کەپری هاوینی٬ ناو باخ و باخچەو سەوزیخانەو ئیترە٬ تەنها بۆ سێبەرە
ساباتی
شان و شکۆی دەوڵەتی
ساباق
شووێنی گەورەی ووڕاقی بەر بەرەڵایە
سابربەگی
(هەو.):جوورێکە لە سێ بابەتەکانی گەنمی قەندەهاری
سابروون
(دەر.):نێری ٬ کوور
سابری
(هەورا.): نێری٬ تگه٬ ئەژه٬ خرت٬ بزنەنێرێکە تەمەنی لەسێ ساڵی دابێ یا پتر هێڵرابێتەوە بۆ توو(تۆو)
سابرین
(هەورا.٬بابا.):نێری
سابرێن
(هەورا.): نێری
سابوون
خاوێنەر٬ پێشۆر٬ سابین٬ ساوون٬ چتێکە لە چەوری و قەلیە دروستدەکرێ٬ کە جلک و کەل و پەلی چڵکنی پێدەشۆرێ و خاوێندەکرێتەوە
سابووناو
ساووناو٬ کەفاوێکە لە ووردە سابوون و ئاوی گەرم ڕێکدەخرێ بۆ کەل و پەل پێشووشتنی
سابوونساز
ساوونساز. –ی:ساوونسازی
سابوونچی
ساوونچی
سابوونی
جوورە کۆترێکە
سابوونی زرانی
(فە.):کەشکەژنۆ
سابوونی لەگلەگ
(باد.):گوڵێکی سوورو ووردە لە نێو دەخڵاندا سەوز دەبێ
سابوونی ڕەقی
جوورە سابوونێکە
سابڵاخ
شارێکە لە کوردستانی کووێستانێدا و پایتەختی هەرێمی موکریانی لە ساڵی (1946)دا بە سەرۆکایەتی قازی محەممەدی بوو بە پایتەخت و کۆمارێکی ناو داری لێ دامەزرا٬ لە 1947 دا قازی محەمەد شەهید کرا
سابڵاخی
کەسێکە لە سابڵاخێ لە دایک بووبێ و لەوێ پەروەردەبووبێ
سابین