تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەقنەپووت
زەقکردن
چاو زەق کردنەوە واتە بە دوو چاوان تەماشای کەسێک یا چتێک کردن و چاو لێ نەقووچاندن
زەقکردنەوە
چاو زەق و بزکردنەوە
زەقین
پێکەنین بە دەنگی بەرز، بەقاقا پێکەنین، کەنین، زەقیان، ترەقین،ترەقیان
زەقە
بزەی چاو. –ی چاوی دێ: بزەی چاوی دێ
زەقەزەق
زیتەزیت، زەقزەقە. بە دوو چاوان نوواڕین. زیقەزیق،چریکەچریک
زەقەهاتن
بزەبزی چاو، چاوی زەقەی دێ
زەقەڵ
زەل
چڵە گیا یا پووشێکە. زل. قوڕەو، بە جوورە گیایەکیش دەڵێن ، کە لەنێو قوڕێدا شین بێ. جەگەن، گیایەکی ئاوی و بڵند و سپی و سێ کووزە و سوورە بۆ کورتان دەستدەدات و لە گووێ ئاوان سەوز دەبێ. (هەورا.): جوورە جەگەتێکە حەسیری پێ دروستدەکەن. گیایەکە قاقەزی لێدروستدەکرێ. تەرکە، گابڕ، جوورە قوڕە ڕەشێکە بەنی پێ ڕەشدەکرێ و لە شووێنی گەڕاودا پەیدا دەبێ
زەل و تووڵ
(ئەردە.): چرپی،پەردوو، پردوو
زەل و مۆر
(لو.):زیندەوار
زەلاقا
تیرەیەکە لە کوردی ئاموودە (عاموودێ) بەناو (دەقۆریا) و (مەلا)دا بڵاوبوونەوە
زەلام
(هەوباباکە.): پیاو، مرۆ، مەرد، مەردوم. لاهێر، گەورە، مەزن، زلام، کەڵ، بەدیمەن. (بابا.) گیایەکە لە قەراخ جۆگە و نێو گوڵاندا شین دەبێ، نیو بەژن بڵند و چڵچڵ و لووس و تەنها هەڵدەچێ. کابرا، هەرامە، وانێک. ووتەیەکە بۆ یەکێک بەکاردێنرێ کە ناوی نەزانرێ یا لەبەر بێ نموودی بەکارببرێ
زەلامەڕێ
سەڵتەڕێ، ڕێگایەکە تەنها زەلام بتووانێ پێیدا بڕوانەک ووڵاخ و کاروان
زەلان
(هەورا.): بای شەماڵ، ڕەشەبا، زریان، زلان. ناوی دێیەکییە لە ناوچەی سرووچک
زەلاندن
(باک.): تیڕۆکردن (لە شلەمەنیدا) . بزەلینە
زەلاندنەوە
حاواندنەوەی یەکێکی بەسەر یەکێکی تردا بە خۆڕایی و فیڕۆ. زەلە (کە.) : دەنگ، زایەڵە. (باک.): زللە.- دان: زللە لێدان
زەلانەوە
حاوانەوەی کەسێک بەخۆڕایی
زەلاگوولی
(باک.): گیایەکە
زەلق
لکان،چەسپین