تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەرگەنج
(باک.): تاج، تانج
زەرۆ
(باک.): نێوی ژنانە
زەرۆلە
باڵندەیەکی زەردی گچکەیە
زەرۆڤار
(هەورا.): پارەگۆڕ، دراوگۆڕەوە
زەری
(باد.):پەری، جووان، نازدار، دەلال، (باد.)ک پەری ڕوو، پەری ڕوخسار. لە مەقامە کۆنەکاندا بۆ پرچ زەرد بەکاربراوە.(باک.،باد.): جووان، کچی عازەب
زەریا
زەریجەک
(باک.):گیایەکە
زەریم
(باک.): نێرگس، نێرگز
زەریوەن
(هەورا.): گیایەکی کووێستانییە بنجەکەی بە ووشکی دەهاڕڕێ بۆ گۆشتە زوونە بە بریناندا دەکرێ و زۆر باشە
زەریپ
(باک.): سنوور، جێگەی پێک گەیشتنی دوو چۆمان، دوو ئاوان
زەرێ
(باک.): نێوی ژنانە
زەرێ قیچ
زەرێلە
(باد.):باڵندەیەکی گچکەی زەردە، جۆخۆرە
زەرەب
(باک.): چالاکی
زەرەند
(هەو.،بابا.)زەرەنک، کاڵەکە مارانە، گونەسە، گووی بەلە، گووژاڵک. گیایەکە بەرێکی دەدات دووایە وەکوو هێلکەی لێدێ پێی دەڵێن گونەسە چونکوو وەوی دەچێ تووێکی ڕەشی زۆری تێدایە،کۆلکێکی لە نیو گەز درێژتری هەیە.کە بەقەد دارە دەستێکی ئەستوورە ووشک دەکرێ و دەکوترێ و بە ووردی بەسەر برینی کرماوی هەر ماڵاتێکی وەرکرێ چاکی دەکاتەوە. لەسەر کۆلکەکەی زۆر چڵان دەردەکات هەر چڵەی بستێک بڵندە لە نێو قەدی چڵەکاندا گوڵێکی بۆر دەردەکا وەکوو گونە پشیلەیە تۆوەکەی بۆ بدرێ و بە ووردی بەشەکرەوە لە خورێنی بخورێ بۆ هێزی چیکڵدانە باشە بەرەکەی بە شاف هەڵگیرێ بۆ مایەسیری بەسوودە. گەڵایەکەشی بە ووشکی و ووردکراوی تێکەڵ بە خورما بکرێ چەند حەبێکی بەقەد دەنکە نیسکێکی لێ دروستکرێ بەو مەرجەی ، کە هەر شیری بخووا و سبەینەیەکی (5) حەبی لێ بخووا دوایەش چەند ئیستکانێک ئاوی گەرمی لەسەر بخوواتەوە ئاوی سارد نەخووا بۆ سەفراو زەردوویی و بیوەسیری زۆر باشە
زەرەنگ
زەرەند،گیایەکی بەهاریی گەڵا پانە دووبەران دەگرێ یەکەمینیان وەکوو گووێچکە و ئەویتریان وەکوو شەمامەیە بۆ کوژتنی کرم بە برینی چوارپێیاندا دەکرێت
زەرەکی
(باک.): زەردایی
زەعف
بێهۆشی، لە هۆش خۆچوون
زەعفەران
(ع.): گوڵێکی زەردی بۆنخۆشی سوورباوە زۆر بەنرخ و بەکەڵکە بۆ دڵ ئێشە