تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێک کردن(خۆ.، دزە)
کردنە هاوبەش لە گەمەو چتی وادا؛ پێکت ناکەم: لەگەڵت ناکەم و ناتکەمە هاواڵ و بەشدار. لێکچوون، پێکچوواندن
پێگێرە(دزە)
پێ هۆرە، (ڕۆژ) پێ هۆڵە. (دەر) پاگێڕە. گێرەکردن بە ووڵاخان. ئەوەیە، کە گێرەی لەسەر دەکرێ
پەرتەوازە
پەرەوازە، ئاوارە
پەردەی دەروازە
پەرگاری ئەندازە
پەرگارێکە بۆ ئەندازەگرتنی ئەندازیاران دەست دەدات
پەلەمیزە
پەلامیزە، میز بۆ دوورەوە فڕێدان
پەلەپرووزە(جا)
پەڵەفڕکێ، پەلکوتان، پەلەکوتێ. تەقەلا، هەوڵ. جووڵانێکە لە کاتی تەنگانەدا، دووامین جووڵانە لەکاتی گیاندانێدا
پەنجەی باڵابەرزە
قامکی نێوەڕاستێ، زەڕنەقوتە
پەپوولەپاییزە
چتێکی قژقژاوی خڕی سووکە پاییزان لەگوڵی دڕکی، کە لەوێ پەیدا دەبێ. باویلێ
پەڕەناو(دزە)
لەکاتی جەنجەر یا گێرەدا قرشەی بەر پێیان هەڵدەدرێتەوە بۆ ئەوەی هەموو بکوترێ بەو کردەوەیە دەڵێن
پەڕەوازە
پەروازە. هەڵچوون و گەوره بوونی منداڵ و مەل. بێچووە باڵندان، کە تازە وازی بە باڵیان دەکەن بۆ ئەوەی فێری فڕینێ ببن_ی پێدەڵێن. پەڕوازە. چاکتربوونەوەی بار. دەربەدەر، پەرێشان._بوون: باڵگرتن. دەربەدەربوون، دوورکەوتنەوە._کردن: دەربەدەرکردن. فڕاندن
پەیکان نێزە
چارقاپ(دزە)
بزۆز، بێتۆرە، ساختەچی، جوورە سەگێکە لە کاتی ڕاوەستانی و هەڵترووشکانیدا لای پشتەوەی زەندی دەکەوێتە سەر زەوی، زەندەشۆڕ. بۆ مرۆیانیش بۆ تووانج بەکار دەبرێت واتە وەکوو چووار پێیانە
چاوبازە(بابا)
جوورە گیایەکە دڕکاوییە سەربازەڵەی بەهارییەو دەخورێ گوڵێکی سپی دەردەکات، (هەو) کەڵبەشە
چرتەمیزە
(ڕۆژ) دەڵەمیزە، گمیزە، چۆرتکێ. چارە: گیای بۆنخۆشکە بکوڵێنرێ و بپاڵێورێ بۆ پشوو سوواری و میز ڕانەگرتنێ زۆر سوودبەخشە
چزە
چزە لێهەڵسان
چززەو کززە لێهێنان
چزە لێهەڵساندن
پێوەدانی دووپشک و ئیتر، ئازارو زیان پێگەیاندن، چزە لێهەستاندن
چووزە
توولە باریکەکانی مێوو ئیدیکە، چەقەرە، تووزە، چووقرە، توورزە، چووزەرە، چووزەڵە، چوویزرە، چووەر، هەر ڕووەکێکی تازە سەری لەسەر زەوی دەرهێنابێ و ڕەنگی سپی بێ و هێشتا ڕەنگی کەسکی وەرنەگرتبێ_ی پێدەڵێن، توولەی کورتی دارانە