تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قۆزە
(جا.٬هەورا.):کۆخه٬ قفه٬ کۆکە٬ قۆخە
قێزە
(کۆ.): چەق
قەبزە
قەووزی ناو ئاو
قەفەزە
-ی سینگی: چۆلایی ناوسینگە بە پەراسووەکانەوە کە دەورەیان داوە ٬ ڕکەل. جوورە دۆڵابێکە پەرتووک و هەندێ چتی تری تێدەخرێ.قەفەزێکی گەورەیە لەسەر هێندێ گۆڕ دادەنرێ بۆ پارێزگاری گۆڕەکە
قەمزە
(کە.):ووتەی خۆش و ئاخۆتنی پڕ لە سەودایی لەگەڵ ژنان کردن. غمزە. –نوشتە: قەبزە نوشتە
قەوزە
کەڤش٬ (باک.): لیم٬ (خۆ.):کەزووکووز٬ (پژ.):خورپەجنە٬ خورپەجندۆکە٬ (ڕەوا.٬کەز٬ کووز٬ (مەنگور.):لیم٬ جوورە بەڵخ و مڵتەیەکی سەوزە لە نێو ئاوی مەنددا پەیدا دەبێ
قەڕازە
زنجیرێکە گووێدرێژ و ئێستری پێ دەبەسترێتەوە
قەڵاقبازە
(فە.):قەلەبەڵەک
قەڵبەزە
قەڵپەزە٬ تاڤگە٬ قۆنگەرە کردنی ئاو
قەڵپەزە
قەڵبەزە٬ تاڤگە٬ کەڵبەز٬ کەڵوەز٬ پرژ٬ ئتوێکە لە جێگایەکی بڵندەوە بڕژێتە خووارەوە و یا لە ناوو ڕووباراندا بەسەر بەردی بڵند دا باز بدات
لاقۆزە
(هەو.کە.):گندۆرەکە جێگایەکی بڕێک تاڵ و باقییەکەشی زۆر شیرینە.جوورە کاڵەکێکی چکۆڵەیە کە لایەکی کەمێک خوواربێ
لێوەلەرزە
لەرزە
جوولە. وەلەرزخستن: جوولاندن
لەنگێزە
خوڕەبەباران٬ بارانێکە بە خوڕ ببارێ. لەنگێزەی بەهارە کە هەڵساوە خاسە
مزە
مزاش٬-ی ئاشی. (هەورا.): مزەو ئاساویی. (بابا.): تاقی کردنەوەیە بۆ زانینی پایەی ڕۆن و خووێ و ئیدی. (ڕۆژ.): بە هێواشی و کزی قسەکردن٬ نووزە
مووزە
(دزە.): مرۆ٬ یا ووڵاخی پەڕپووت٬ نابووت٬ ترێی ترشاویشە بۆ دۆشاو
مێزە
تەماشا٬ ڕوانین٬ -کردن: تەماشاکردن. (باک.): تەماشا٬ چێڕە٬ -کرن: چەژتن٬ تەماشاکردن
مەرازە
(باک.): ساڵێکە لە تەمەنی سەگی٬ ئەڤە سێ مەرازە: ئەو سەگە سێ ساڵانەیە. ئاڵووهاتن٬ بن شەویلکە کان ئەستوور دەبن و تف قووت نادرێ. مەرازە هاتن٬ مەرازە کەوتن
مەرەزە
چەلتووکجاڕ٬ جێگاو مەرزایەکە برنجی لێ چێنرابێ. برنج لە کاتی سەوزیدا