تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زریزە
(کۆ.):هەودا باریکەکانی شینایی و مێوییە. سەرتوولە، زنجیری باریک وگچکەیە، ڕێزە
زووزە
(ئەردە.) (زووڕە) زووقە،زووق،زیقە،ریکە.چێشتێکە هەژاران لەکاتی گرانیدا لە کەشک و پەنیری دروستی دەکەن و زۆر ناخۆشە
زووڕەزە
(بابا.):جوورە ترێیەکە
زیرەی سەوزە
زیرەی کەسک
زەوەزە
(ڕەوا.):زاوزێ
سرمۆکە(سوور.دزە)
قۆرەی ووشک کراوەوە بۆ چێشنی ٬ سیرمۆک٬ هاڵە.
سسیانزە
ناوی ژمارەیەکی یەک نێوانی دووازدە و چاردەی دایە._ م: سێزدە(موک.)_ مین: چێتکەلە پایەی سێزدەدابێ._ هەم: سیانزەمین.
سوخەت(دزە)
سورهمۆزە(کرما،هەورا)
ژەنگهسوورە، سیرەمۆزە.
سوواڵە(دزە)
سووارە، باقەی دەغڵ وگیایە بەڵان لەگەرمینێ نا بە سترێ، قولیک گەنم، جۆیا مەرەزەیە، کە سەپان درووبێتیەوە وبەڵان هێشتا دای نەنابێ.
سوورمەند(دزە)
گڵەسوورە، خاکێکە گڵەکەی سووربێ، سوورەکەی بۆ شینایی باشە.
سوورەمزە(شو)
ژەنگە سورە.
سۆبلەتی(دزە)
(خۆ) سۆربلەتی، دارێکی بەراو و دێمەکارێشە دارو گەلایهکەشی وەهی دارەگێوژی دەچێ بەڵان سوورترە دارە کەی دڕواییە و بەریکی خڕدەگرێ،و ناخۆرێ ووردە وەکوو گێوژی وایە بەرهکەی بەدەم بارانەوە پێدەگات.
سۆزە-ی بای
بای نەرم،نزە،هەناسهی بای کزەی بای سووک، سۆز(زەن) بایەکی نەرمە لەشنەی بێهێرترە، بای فێنکە، کزەبا(هەورا) سەوزەئاواز-کردن: سۆزکردن.
سیاوپووزە
گیایەکی لاسک ڕەشی ئاوییە گەڵایەکانی وەکوو هی کەرەوزین.
سیرەمۆزە
زەرگەتە٬ جوورە زەردەواڵەیێکی زەردباوە٬ شەنگەسوورە.
سێنزە (هەورا.)
سێزدە٬ سیانزە.
سێکووزە
گیایەکی ئاوی سێ سووچە گەزێک لەزەوی بەرزدەبێتەوە گوڵێکی تۆپ دەردەکات لە"دەوری گوڵەکەی ەڵایەک دەردەکات وەک گەڵای کەوەروایە.
سەبزە
سەوزایی٬ سەوزەواتێکە بە کوڵاوی بخورێ٬ بەهەموو ڕووەکێکیش دەڵێن
سەرزگ(دزە)
لێقەی منداڵینێولانکێ.لەسەر.بۆئافرەتیا هەرگیانلەبەێکیبەکاردەبرێ. کەلە سەرزمان بێ